Instructions for Extension of Leave of Absence
These instructions are intended to explain the process needed for the KRG employees living abroad (in the US and Canada) in need of extending their leave of absence (with or without pay) from work. The process is the same for either leaves reason.
STEP I: What you must do in the U.S./Canada. This entire process is done electronically (via email):
1. Draft a letter to the attention of the KRG Representation in Washington (see attached sample on page 1).
2. Draft an identical letter to the attention of your ministry of employment (see attached sample on page 2).
3. Please include a copy of your Iraqi ID (i.e. Jinsy, national ID, passport, etc.) AND a copy of any US/Canadian ID
4. Optional: Attach any justification documents or letters (i.e. doctor’s note stating that the applicant shouldn’t travel or is under his/her care for medical purposes, pregnancy, medical hardship, etc.). If you are not including any justification letters or notes, please skip to step number 7.
5. Translate your doctor's note or any other justification letter into Kurdish or Arabic by a certified translator. Click here for the list of authorized translators.
6. Notarize your doctor's note or any other justification letter by a public notary. There are translators out there who are also public notaries. We may refer you to some outside vendors based in North America. This can be done electronically as well. They may charge a fee. Click here for a list of translators and public notaries based in North America (USA and Canada).
7. Put all the above documents together in one attachment and email them to the KRG Representation in Washington. Send them to: consular@us.gov.krd
Please note: Translators and public notaries are not employees or contractors of the KRG nor are they certified or compensated for any of the work being done. We do not control the cost of these outside services.
Please allow up to two weeks for this process to be completed. Once it is processed in Washington, a reference number will be assigned to these documents and electronically transmitted to the KRG Department of Foreign Relations (DFR). You will also receive an email, from us, containing your reference number to follow at DFR.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
STEP II: What you or someone on your behalf must do in the Kurdistan Region:
1. Send someone to visit the KRG Department of Foreign Relations (DFR) in Erbil with the reference number sent to you by the KRG Representation in Washington. While at DFR, the staff will print such documents sent to them, authenticate them, and provide a hard copy of your documents (all of them) to your point of contact.
2. Your point of contact will need to take these letter(s) to your relevant ministry of employment (i.e. Ministry of Education, Interior, etc.) in Erbil for further processing.
3. And finally, once all paperwork has been processed in Erbil, this person will take it to your employer's office headquarters in your town/city (i.e. Duhok, Erbil, Sulaymaniyah, etc.) for a final decision as to whether they'll give you an extension on your leave of absence or not.
Please note: KRG Representation in the United States or the Dept. of Foreign Relations has no control over the decision and whether a request for an extension of the leave of absence will be approved or denied.
Please note: Effective June 29, 2022, per the decree of the KRG Council of Ministers, only five years of leave of absence are allowed per public employee. Click here to learn more about this decision...
Should you need help or have questions, please reach us at 202-304-5757 or 202-797-7575 or email us at consular@us.gov.krd
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
داواکارى درێژکردنەوەى مۆڵەت
ڕێنماییەکانى چۆنیەتى پێشکەشکردنى داواکارى درێژکردنەوەى مۆڵەتى فەرمانبەران
١) پێشکەشکردنى داواکاریەک بە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە واشنتۆن (تکایە بڕواننە نموونەى هاوپێچى ژمارە ١)
٢) لەگەڵ ئەو داواکارییەى کە بۆ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانى دەنێرێت پێویستە داواکارییەک هاوپێچ بکات کە ئاڕاستەى وەزارەت و فەرمانگەکەى خۆى کرابێت کە ڕاژەکەى لێیە (تکایە بڕواننە نموونەى هاوپێچى ژمارە ٢)
٣) تکایە کۆپیەک لە ناسنامەى عێراقى هاوپێچ بکەن (بۆ نموونە: کارتى نیشتیمانى، ڕەگەزنامە، یاخود پاسپۆرت) و کۆپییەکی هەر ناسنامەیەکی ئەمریکی/کەنەدای لەگەڵدا بنووسە
٤) ئارەزوومەندانەیە: هەر بەڵگەنامەیەک دەتەوێت هاوپێچى بکەیت لەگەڵ داواکاریەکەت وەک (ڕاپۆرتى پزیشکى کە ئەوە دەخاتەڕوو کە فەرمانبەرەکە ناتوانێت گەشت بکات بەهۆى نەخۆشى، دووگیانى، گرفتى تەندروستى). ئەگەر هیچ ڕاپۆرت و بەڵگەنامەى پزیشکى هاوپێچ ناکەن تکایە بڕواننە خاڵى ژمارە ٧
٥) تکایە ڕاپۆرتە پزیشکیەت یاخود هەر بەڵگەنامەیەکى تر کە هاوپێچت کردووە وەربگێڕە بۆ سەر زمانى کوردى یاخود عەرەبى لەلایەن وەرگێڕى مۆڵەت پێدراو
٦) ڕاپۆرت و بەڵگەنامەکانت دواى وەرگێڕان پشتڕاست بکرێتەوە لەلایەن دادنووس (کاتب عدل) و زۆرجارهەیە کە وەرگێڕەکان خۆیان ڕێگەپێدانى دادنووسییان هەیە. ئێمە دەتوانین زانیاریتان پێبدەین لەسەر ئەو شوێنانە لە باکورى ئەمریکا کە دەکرێت بەشێوەى ئەلیکترۆنى پەیوەندییان پێوەبکەن. تکایە لێرە کلیک بکەن بۆ بینینى لیستى نووسینگەکانى وەرگێڕان و دادنووس لە باکورى ئەمریکا (ئەمریکا و کەنەدا)
:٧) تکایە هەموو بەڵگەنامە و داواکارییەکانت بە یەک فایل بنێرە بۆ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا لە ڕێگاى ئیمەیلى
تێبینى: نووسینگەى وەرگێڕان و دادنووسەکان هیچ پەیوەندی و گرێبەستێکیان لەگەڵ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان نیە و سەربەخۆ و بازرگانین بەرامبەر بە پارە خزمەتگوزارى پێشکەش دەکەن و نرخەکانیان هیچ پەیوەندى بە ئێمەوە نیە. فەرمانبەران و هاوڵاتیان ئازادن لە هەر شوێنێک بەڵگەنامە و ڕاپۆرتەکانیان وەربگێڕن و پشتڕاستى بکەنەوە لەلای دادنووس
تەواوکردنى ئەم ڕێکارانە پێویستى بە دوو هەفتەیە بۆ ئەوەى تەواوبێت و دواتر بە نووسراوى فەرمى دەنێردرێت بۆ فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان. هەروەها ئیمەیلێک دەنێردرێت بۆ فەرمانبەرەکە کە ژمارەى نووسراوەکەى پێدەدرێت بۆ ئەوەى بتوانێت خۆى بەدواداچوون بۆ داواکارییەکەى بکات لە فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هەنگاوى دووەم: کەسێکت یاخود بریکارت دەتوانێت لە هەرێمى کوردستان چى بکات
١) کەسێک یاخود بریکارت دەتوانێت سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەو بکات لە ڕێگاى ئەو ژمارە نووسراوەى کە لە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە واشنتۆن وەریگرتووە بەدواچوون بکات بۆ داواکارییەکەى. لە فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە نووسراو و پشتڕاستکردنەوەى بەڵگەنامەکانى بۆ دەکەن و کۆپى پێدەدرێت
٢) کەسێک یاخود بریکارت دەتوانێت ئەو نووسراوە و بەڵگەنامەکانت ببات بۆ وەزارەتەکەى خۆت کە ڕاژەکەت لەوێیە وەک بۆ نموونە (وەزارەتى پەروەردە، ناوخۆ، پلاندانان، داد، خوێندنى باڵا، تەندروستى، کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان....هتد )
٣) دواتر بەپێى پێویست ئەگەر ڕاژەکەت لە فەرمانگەیەک بوو لە هەر پارێزگایەکى کوردستان وەک (هەولێر، سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجەى شەهید) ئەوا نووسراوى مۆڵەتەکەت دەبەیت بۆ فەرمانگەکەى خۆت بۆ ئەوەى بڕیار لەسەر داواکارى درێژکردنەوەى مۆڵەتەکەت بدرێت
تێبینى:نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا یاخود فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە هیچ دەسەڵاتێکى نیە بەسەر داواکاریەکەت بۆ درێژکردنەوەى مۆڵەتەکەت ڕەزامەندى لەسەر بدرێت یاخود نا
تێبینى: ئاماژە بە بڕیارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران مۆڵەتى بێ مووچە بۆ ماوەى ٥ ساڵ بۆ فەرمانبەرانى حکومەت لە دەسەڵاتى وەزارەتەکاندایە. بۆ بینینى بڕیارەکە تکایە لێرە کلیک بکەن
:تکایە بۆ هەر هاوکارى و یاخود ئەگەر هەر پرسیارێکتان هەیە دەتوانن لە ڕێگاى ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیلەوە پەیوەندى بە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە واشنتۆن بکەن
(202-304-5757 or 202-797-7575) و (consular@us.gov.krd)