نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا چاویکەوت بە ئەندامانى ئەنجومەنى پیران
نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەیان سامى عبدالرحمن بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانى لە کۆنگرێسى ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستە لە چوارچێوەى چاڵاکیەکانى زیاتر پەرەپێدانى پەیوەندییەکان بەشێوەى وێبینار ژمارەیەک کۆبوونەوەى هەبوو لەگەڵ سیناتۆرەکانى ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەى دوایین دۆخى ناوچەکە و داواکردنى پشتگیرى بەردەوام بۆ هەرێمى کوردستان.