مێژووى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا


 بەڕێز قوباد تاڵەبانى (کە ئێستا جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانە) لە مانگى نیسانى ٢٠٠٤ وەک نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا دەست نیشانکرا و هەروەها دواى یەکگرتنەوەى کابینەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەڕێزیان یەکەمین کەس بوو کە لەو پێگەیەدا خزمەتى کردووە.  هاوکات لە کاتى ئێستادا بەڕێز خاتوو بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستانە لە ئەمریکا.

بارەگاى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە واشنتۆن دەکەوێتە ناوچەیەکى مێژوویى کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەدەى بیستەهەم و لە ناوچەى شەقامى ١٦ هەمین دایە کە نزیکە لە کۆشکى سپى و باڵەخانەى کۆنگرێس و باڵیۆزخانە و کونسوڵگەرى ووڵاتان. نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لەژێر سەرپەشتى بەڕێز قوباد تاڵەبانى لە ١٧ى ئەیلولى ٢٠٠٩ گواسترایەوە بۆ ئەم باڵەخانەیەى ئێستا و ئەم هەنگاوەش بەڕێنمایى بەڕێز سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بوو. نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشووتر لە ئەدرێسى شەقامى ژمارە ١٦٣٤ى باکورى ڕۆژئاوابوو کە لەسەرووى وێستگەى شەمەندەفەرى فارگۆتى ڕۆژئاوا بوو.

ئامانجى سەرەکى کارەکانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەرەپێدانى بەرژەوەندیەکانى خەڵکى هەرێمى کوردستانە. لەو ماوە کورتەى بوونى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا توانیوویەتى کاربکات بۆ بەرزکردنەوە و گەیاندنى پرسەکانى تایبەت بە هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارەکانى وەک ئاسایش و سەربازى، حکومڕانى، ئابورى، کەلتورى و هەروەها کارکردن بۆ داننان بەو تاوانانەى کە لەلایەن ڕژێمى پێشووى سەددام حسین و دواتر رێکخراوى تیرۆریستى داعش بەرامبەر بە خەڵکى هەرێمى کوردستان کراوە. هەروەها هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانى پشتگیرى بۆ هێزى پێشمەرگەى کوردستان بەتایبەتى لە شەڕى بەرەنگاربوونەوەى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش. هەروەها دروستکردنى پردى پەیوەندى لەنێوان بەرپرسانى حکومى و یاسادانەران و شارەزایان و بازرگانان و تەواوى بوارەکانى تر.