بەرنامەى یادەوەرى کوردستان


 بەرنامەى یادەوەرى کوردستان تۆمارکردنى ڕووداوەکانى مێژووى گەلى کوردە کە خۆى دەگرێتەوە لە چیڕۆکى تاکە کەسێک ئەوانەى کە لەدەست ڕژێمى پێشووى سەددام حسین ڕزگاریان بووە یاخود ئەوانەى لە دەست تاوان و دڕندەکاریەکانى رێکخراوى تیرۆریستى داعش ڕزگاریان بووە، ئەمانە هەموو چیڕۆکى ڕاستەقینەى هەست و سۆزى مرۆڤایەتین. ئەم چیڕۆکانە ژیان و ئازایەتى خەڵکى کوردستان دەردەخات.

 

تراژیدیاى نیشتیمانى بۆتە هۆى گۆڕینى ژیان لە کوردستان بەشێوەیەک کە گەڕانەوەى بۆ نیە ئەمەش بۆتە پێناسەى مێژووى هەرێمەکە. تاوانە بەردەوامەکانى جینۆساید لە عێراق بووە هۆى دروستکردنى تراژیدیا لەدواى تراژیدیا لەسەر خەڵکەکەى، کە ئەمەش دەستى پێکرد لە قوربانیانى هەڵمەتەکانى ئەنفاڵ و کیمیابارانکردنى هەڵەبجە و بێ سەروشوێنکردنى بارزانیەکان و دواترینیان کۆمەڵکوژی و جینۆسایدى ئێزیدى وکریستیان و پێکهاتەکانى تر لەلایەن ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش.

 

بەرنامەى یادەوەرى کوردستان هەڵدەستێت بە پاراستنى ئەو مێژووە لە ڕێگاى بەرهەمهێنانى تۆمارێکى میدیایى دیجیتاڵى بە ستانداردى جیهانى بۆ ئەوەى کە هەموو جیهان بەشێوەیەکى قووڵ تێگەیشتنى هەبێت بۆ ئەو ڕووداوانەى کە لە ڕابردوودا بەرامبەر بە گەلى کوردستاندا ڕوویانداوە و کاریگەرى لەسەر ژیانى خەڵکەکەى هەبووە.

جگەلە بە دۆکیومێنتکردنى چیڕۆکەکانى جینۆساید، بەرنامەى یادەوەرى کوردستان چیڕۆکى شایەتحاڵەکانى ڕووداوە گرنگەکانى ئەم دوواییانەى کوردستان تۆماردەکات بەشێوەى فیلم بە هەردوو زمانى کوردى و ئینگلیزى کە دەتوانرێت بەبێ بەرامبەر لە ڕێگاى ماڵپەڕەکانەوە سەیربکرێت و ببینرێت. بەرنامەى یادەوەرى کوردستان تیمێکى شارەزاى پێشکەوتووى نێودەوڵەتى بوارى میدیا و لێکۆڵینەوە کۆدەکاتەوە لە ووڵاتەکانى کوردستانى عێراق و بەریتانیا و ئەوروپا و ئەمریکا.

 

لەماوى ساڵانى ڕابردوودا، بەرنامەى یادەوەرى کوردستان گەورەترین ئەرشیفى جیهانى سەرچاوەى فیلمى دروستکردووە بە هەردوو زمانى کوردى و ئینگلیزى لەسەر ئەنفاڵ و مێژووى کورد. هەروەها ڵێکۆڵەرانى دامەزراندووە لە سەرتاسەرى کوردستان و دەرەوە، زیاتر لە هەزار چاوپێکەوتنى ئەنجامداوە، زیاتر لە ٤٠٠ ڤیدیۆى شایەتحاڵەکانى بەرهەمهێناوە، ئەرشیفێکى دانسقەى ڤیدیۆیى دروستکردووە کە مێژووى ٣٠ ساڵ زیاترى کورد لەخۆدەگرێت.

 

تکایە لێرە کلیک بکە بۆ سەردانى کردنى ماڵپەڕى یادەوەرى کورستان.