نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە کاتى ئێستادا فۆرمى داواکارى ئەو قوتابیانە وەردەگرێت کە حەزدەکەن بەرنامەى مەشقى خوێندن (Internship Program) لە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە واشنتۆن بۆ وەرزى پایز (ئەیلول- کانوونى یەکەم) ئەنجام بدەن.
نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کاردەکات بۆ پەرەپێدان و زیاتر بەهێزکردنى پەیوەندیەکانى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا لە ڕووى بەرژەوەندیە سیاسى و ئابورى و کەلتوریەکان. نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان زانیارى دروست و نوێ و گشتگیر دەربارەى هەرێمى کوردستانى عێراق پێشکەش دەکات و هەروەها شوێنێکە کە دەتوانرێت پەیوەندى پێوەبکرێت لە کاتى بوونى هەر پرسیارێک و پەیوەندیەک و لەگەڵ بوونى دەرفەت بۆ دامەزراوەکانى ئەمریکا و داڕێژەرانى سیاسەت. ئەو قوتابیانەى کە وەردەگیرێن لە ڕێگاى ئەم بەرنامەیەوە هیچ دەرماڵەیەکیان بۆ خەرج ناکرێت.
ئەرک و بەرپرسیارێتى قوتابى لە ماوەى کارکردنى لە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم ئەم کارانەى خوارەوە دەگرێتەوە:
ئاست و تواناى قوتابیەکە:
بە چ ڕێگایەک دەتوانى داواکارى پێشکەش بکەیت:
ئەو قوتابیانەى ئارەزوودەکەن داواکارى پێشکەش بکەن دەتوانن نامەیەک کە هاوپێچ کرابێت لەگەڵ سى ڤى و نموونەیەک لە نووسینەکانیان کە لە (٢ بۆ ٣ ڵاپەڕە زیاتر نەبێت) بۆ ئەم ناونیشانى ئیمەیڵە بنێرن (tara.hamawandi@us.gov.krd ). هەروەها تکایە لە بابەتى ناونیشانى ئیمەیڵەکە بنووسن ("KRG-US Internship").
ئەدرێسى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا: 1532 16TH ST NW, WASHINGTON, DC, 20036 US.