پەرلەمانى کوردستان دامەزراوەى یاسادانانى هەرێمى کوردستان کە بەشێوەى هەڵبژاردنى دیموکراسیانە هەڵدەبژێردرێن و تەنها لە یەک ئەنجومەنى نوێنەران پێک دێت و سێ ئەرکى سەرەکى لە ئەستۆدایە.
کۆڵەگە سەرەکیەکانى کە پەرلەمانى لەسەر دامەزراوە بریتین لە ئازادى، فرەیى، بەرپرسیارێتى، گشتگیرى و کرانەوە و نوێنەرایەتى کردنى تەواوى خەڵکى کوردستان.
ئەو یاسا مێژووییانەى کە لەلایەن پەرلەمانى کوردستانەوە دەرچوون بریتین لە ژمارەیەک یاساى گرنگ کە ئەمانەى خوارەوە لە خۆدەگرێت:
بۆ وەرگرتنى زانیارى دەربارەى تەواوى ئەو یاسایانەى کە لەلایەن پەرلەمانى کوردستانەوە دەرچوون تکایە سەردانى ماڵپەڕى پەرلەمانى کوردستان بکەن.
پێکهاتەى پەرلەمان: دڵنیابوون لە نوێنەرایەتییەکی بەرفراوان
پەرلەمانى کوردستان لە ١١١ کورسى پێک دێت ئەمەش بەپێى یاساى ژمارە ١ى ساڵى ١٩٩٢ و پەرلەمان لەلایەن سەرۆکى پەرلەمانەوە دانیشتنەکانى بەڕێوەدەبردرێت و کەلەلایەن جێگرى سەرۆکى پەرلەمان هاوکارى دەکرێت لە بەڕێوەبردنى کارەکاندا. لە مانگى شوباتى ٢٠٠٩ ژمارەیەک هەموارکردنەوە بۆ یاساى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان ئەمەش بۆفراوانکردنى بەشداریەکى گشتگیر کە هەموو گروپێک لەخۆبگرێت. هەربۆیە تەمەنى خۆکاندیدکردن بۆ پەرلەمان لە ٣٠ ساڵیەوە بۆ تەمەنى ٢٥ ساڵى کەمکرایەوە. هەروەها ڕێژەى کۆتاى ئافرەتان لە پەرلەمانى کوردستان لە ڕێژەى ٢٥% بۆ ٣٠% بەرزکرایەوە. هەرچەندە لە هەڵبژاردنەکانى پێشوودا کورسى بۆ پێکهاتەکانى تر وەک تورکمان و کریستیانەکان دابین کرابوو بەڵام ژمارەى کورسیەکان بەرزکرایەوە بۆ پێنج کورسى بۆ هەر پێکهاتەیەکیان.
مێژووى پەرلەمانى کوردستان:
پەرلەمانى کوردستان لە ساڵى ١٩٩٢ دامەزراوە لە ڕێگاى یەکەمین هەڵبژاردنى ئازادانە کە بۆ یەکەمجار بوو لە هەرێمى کوردستان یاخود هەر بەشێکى عێراق ئەنجام بدرێت. بۆ پاراستنى خەڵکى مەدەنى لەدەست هێرشەکانى سوپاى عێراق لە دواى جەنگى کەنداوى ساڵى ١٩٩١، ووڵاتانى هاوپەیمانان کە پێکهاتبوون لە ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا دەستپێشخەرى دانانى ناوچەى دژە فڕینیان کرد لە هێلى ٣٦ کە بەناو خاکى هەرێمى کوردستاندا تێدەپەڕێت. هێزێکى هاوپەیمانان کە پێک هاتبوون لە یانزە ووڵات چاودێرى پاراستنى ناوچەى دژە فڕینیان دەکرد لەسەر زەوى. دانانى ناوچەى دژە فڕین پشتگیریەکى بەهێز و پاڵنەرێکى گرنگ بوو هاندانى ئاوارەکان بۆ گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵى خۆیان تەنانەت ئەو خانەوادانەى کە لە ساڵەکانى ١٩٧٠ کوردستانیان جێ هێشت بوو گەڕانەوە.
دواى ساڵى ١٩٩١ سەددام حسین سوپا و دامودەزگا ئیدارییەکانى خۆیى لە هەرێمى کوردستان کشاندەوە، خەڵکى هەرێمى کوردستان لەم ساڵانەدا ڕووبەڕووى زەحمەتى و قوڕسییەکى زۆرى ژیان بوویەوە چونکە سەرەڕاى ئابلوقەى ئابورى نێودەوڵەتى لەسەر عێراق، ڕژێمى سەددام حسین ئابڵوقەیەکى ترى بەسەر خەڵکى هەرێمى کوردستان سەپاندبوو ئەویش ڕێگەگرتن بوو لە هاتنى سەرچاوەى خۆراک و سوتەمەمەنى و بڕینى کارەبا و ڕێگەگرتن لە هاتووچۆى خەڵک لەنێوان هەرێمى کوردستان و پارچەکانى ترى عێراق.
بوونى دوو ئابڵوقەى ئابورى لەسەر هەرێمى کوردستان و نەبوونى دامودەزگا ئیداریەکان، ئەمە واى لە بەرەى کوردستانى کرد کە تەواوى پارت و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکانى لە خۆدەگرت بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنى گشتى لە هەرێمى کوردستان. ئامانج لە هەڵبژاردنەکە بۆ دامەزراندنى حکومەتێک بوو کە بتوانێت خزمەتگوزارى و پێداویستیە سەرەکیەکان بۆ خەڵکى هەرێمى کوردستان دابین بکات. هەروەها خەڵکى هەرێمى کوردستان ئارەزوویەکى بەهێزیان هەبوو بۆ هەڵبژاردنى نوێنەرانى خۆیان. ڕێکەوتى ١٩ى ئایارى ١٩٩٢ یەکەمین هەڵبژاردنى ئازادانە لە مێژووى عێراق لە هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو. کەمترین ڕێژەى نوێنەرایەتى لە هەڵبژاردنەکان دانرابوو. ڕێژەى بەشدارى هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەکاندا زۆر بەرزبوو و تەنانەت بەپێى ڕاپۆڕتى چاودێرە نێودەوڵەتیەکان کە بەشداربوون هەڵبژاردنەکەیان بە هەڵبژاردنێکى دیموکراسیانە و ئازادانە و دادپەروەرانە لە قەڵەمدا. دواى چەندین دەیە لە حوکمى دیکتاتۆریەت خەڵکى هەرێمى کوردستان بۆ یەکەمجار لە مێژووى عێراقدا توانیان لە ڕێگاى دەنگدانەوە نوێنەرانى خۆیان هەڵبژێرن.
ئەم هەڵبژاردنە بووە هۆى دامەزراندنى یەکەمین پەرلەمان و کابینەى حکومەتى هەرێمى کوردستان. سەرکردایەتى و خەڵکى هەرێمى کوردستان بڕیاریاندا کە پابەندى تەواوى یاساکانى عێراقى بن جگە لەو یاسایانەى کە پێشێڵى بنەماکانى مافى مرۆڤ دەکات. ڕێکەوتى ١٥ى ئایارى ١٩٩٢ پەرلەمانى کوردستان دەستى بە کارەکانى خۆى کردوو و یاساى ژمارە ١ى ساڵى ١٩٩٢ دەرکرد کە پەرلەمانى کوردستانى وەک دامەزراوەى یاسادانان ناساند.
تاوەکو ئەمڕۆ پێنج هەڵبژاردنى گشتى لە هەرێمى کوردستان ئەنجامدراوە ئەوانیش لە ساڵەکانى ١٩٩٢ و ٢٠٠٥ و ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ و ٢٠١٨ بووە. لە ساڵى ٢٠٠٩ ئەنجومەنى نوێنەرانى هەرێمى کوردستان ناوى خۆى گۆڕى بۆ پەرلەمانى کوردستان.
هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان:
بەپێى ماددەى ٨ى یاساى هەڵبژاردنەکانى هەر ٤ ساڵ جارێک هەڵبژاردنى گشتى بۆ پەرلەمانى کوردستان ئەنجام دەدرێت و دوایین هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان لە ٣٠ى ئەیلولى ٢٠١٨ . هەرکەسێک تەمەنى لە سەرووى ١٨ ساڵ بێت و دانیشتووى هەرێمى کوردستان و ناوى لە تۆمارى دەنگدەران هەبێت مافى ئەوەى هەیە بەشدارى لە هەڵبژاردنى ڕاستەوخۆ و بەشێوەى نهێنى دەنگى خۆى بدات.
دەسەڵاتەکانى پەرلەمانى کوردستان:
بەپێى دەستورى فیدراڵى عێراق، پەرلەمان چەند دەسەڵاتێکى هەیە لەوانە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسایەکان کە پەیوەندى بە زۆر بواردا هەیە وەک خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان، خوێندن، مەشق و پۆلیس و ئاسایش ، ژینگە ، سامانە سروشیتەکان ، کشتوکاڵ، نیشتەجێکردن، بازرگانى، پیشەسازى، وەبەرهێنان، خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان، کاروبارى کۆمەڵایەتى، گواستنەوە و ڕێگاوبان، کەلتورى، گەشتوگوزار، وەرزش و خۆشگوزەرانى، باڵەخانە و سەرچاوە مێژووییەکان.
پەرلەمانى کوردستان دەسەڵاتى یاسادانانى هاوبەشى هەیە لەگەڵ دەسەڵاتە فیدراڵیەکان لەم بوارانەدا بەڵام دەسەڵاتى لەپێشینە دەگەڕێتەوە بۆ یاساکانى پەرلەمانى کوردستان، بوارەکان بریتین لە گومرگ، بەرهەمهێنانى کارەبا و دابەشکردنى، پلاندانانى گشتى، سەرچاوە ئاوە ناوخۆییەکان. لەگەڵ ئەمەشدا بەپێى ماددەى ١٢١ى دەستورى عێراقى فیدراڵ، پەرلەمانى کوردستان مافى هەموارکردنەوەى جێ پەجێکردنى ئەو یاسانەى هەیە کە لە عێراق دەردەچێت بەمەرجێک لە دەرەوەى دەسەڵاتە فیدراڵیە حەسریەکان بێت.
لێژنە هەمیشەییەکانى پەرلەمانى کوردستان:
پەرلەمانى کوردستان ژمارەیەک لێژنەى هەمیشەیى هەیە کە بەپێى ئەو بوارانەى خوارەوە دابەشکراون و کاردەکەن.
پەرلەمانى کوردستان ئەم دەسەڵاتانەى کە هەیەتى بەپێى بڕگە و ماددەکانى دەستورى عێراقى فیدراڵ لەوانە ماددەى ١١٤ و ١١٥و ١١٧و١٢٠ و ١٢١ و١٢٦ و ١٤١.