چوارشەممە 23 حوزەیران 2021

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان چاویکەوت بە ئەندرۆ گریفن  



ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى ٢٣/٦/٢٠٢١، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەشێوەى وێبینار چاویکەوت بە ئەندرۆ گریفن جێگرى بەڕێوەبەر لە نووسینگەى گۆڕانى ژینگەى جیهان لە فەرمانگەى کاروبارى ئۆقیانوسەکان و زانست و ژینگەى نێودەوڵەتى.

هەردوولا گفتوگۆیانکرد دەربارەى ئاڵنگارییە ژینگەییەکان کە ڕووبەڕووى هەرێمى کوردستان و عێراق بۆتەوە و دەرفەتى هاوکارى و هەماهەنگى بەتایبەتى لە بابەتەکانى پەیوەندار بە سەرچاوەکانى ئاو و پیسبوونى کەش و هەوا و پاراستنى ژینگە و سروشت و زیندەگى کوردستان.

نوێنەرى حکومەتى هەرێم بەیان سامى عبدالرحمن ئاماژەى بە نیگەرانیەکانى هەرێمى کوردستان بەتایبەتى و عێراق بە گشتى کرد بە هۆى کەمبوونەوەى سەرچاوەکانى ئاستى ئاو بە هۆى دروستکردنى بەنداو لەلایەن ووڵاتانى دراوسێ.

ئەندرۆ گریفن خاوەن ئەزموونى ١٥ ساڵ کارى دیبلۆماسیە و پێشووتر بە وەکاڵەت ڕاوێژکارى ئابورى و سیاسى باڵیۆزخانەى ئەمریکا بووە لە سانتیاگۆ لە مانگى ئازار بۆ تەمموزى ٢٠٢٠ و هەروەها بەرپرسى بەشى ئابورى بووە لە تەمموزى ٢٠١٧ تاوەکو ئازارى ٢٠٢٠. پێش کارکردن لە چیلى، لە ساڵى ٢٠١٣ تاوەکو ٢٠١٧ وەک کارمەند لە نووسینگەى ئەمریکا بۆ ناوچەى باشورى ئەمریکا بۆ کاروبارى ژینگە و زانست و تەکنەلۆژیا و تەندروستى کاریکردووە کە بارەگاکەى لە لیماى پایتەختى پیرۆ بووە کاریکردووە.