دووشەممە 3 ئاب 2020

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان چاوى کەوت بە ڕاوێژکارى باڵاى ئازادى ئایینى ئاژانسى ئەمریکى بۆ پەرەپێدانى نێودەوڵەتى  



 ڕۆژى دووشەممە نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەیان سامى عبدالرحمن گفتوگۆى هەبوو لەگەڵ سەماح نورقیست ڕاوێژکارى باڵاى سەرۆکى ئاژانسى ئەمریکى بۆ پەرەپێدانى نێودەوڵەتى بۆ کاروبارى ئازادى ئایینى تازە لەو پۆستەکەدا دەست بەکاربووە.

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە خاتوو نورقیست کرد بەبۆنەى دەست کاربوونى و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هاوکات سوپاسى ئاژانسى ئەمریکى بۆ پەرەپێدانى نێودەوڵەتى و کۆنگرێسى ئەمریکاى کرد بۆ پشتگیریە بەردەوامەکانیان بۆ پێکهاتە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق.

لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە شەشەمین ساڵوەگەرى جینۆسایدى ئێزیدیەکان و کارەساتى شەنگاڵ لەلایەن داعش و گفتوگۆ کرا دەربارەى ڕێگاکانى هاوکارى کردنى ئافرەتانى ئێزیدى و کۆمەڵگاى ئێزیدیەکان. خاتوو نورقیست ئاماژەى بە کەلتورى ئاشتى پێکەوەژیانى خەڵکى هەرێمى کوردستان.