ڕێکەوتى ٢٣ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٠، خاتوو بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دیدارێکى هەبوو لەگەڵ بەڕێز سیناتۆر ڕیچارد بێر کە گفتوگۆکرا لەسەر ژمارەیەک تەوەرى فراوان لەنێوانیاندا بەرەوپێشچوونە سیاسى و سەربازییەکانى ئەم دواییانەى هەرێمى کوردستان و ناوچەکانى ترى عێراق. ئەوەى جێگەى ئاماژەیە کە بەڕێز سیناتۆر ڕیچارد بێر سەرۆکى کۆمیتەى هەواڵگریە لە ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا و هەروەها ئەندامە لە لێژنەکانى تەندروستى و پەروەردە و کار و خانەنشینى و دارایى.