چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە پێشبڕکێى داهێنەرانى کارى بازرگانى کرد  



 ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى ٢٧ى ئۆکتۆبەرى ٢٠٢٠ نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەیان سامى عبدالرحمن بەشێوەى ئۆنڵاین ووتەیەکى پێشکەش کرد لە پێشبڕکێى داهێنەرانى کارى بازرگانى کە لەلایەن ئەنجومەنى بازرگانى عێراقى-ئەمریکى لە ژووى بازرگانى ئەمریکى و  هەروەها سەنتەرى نێودەوڵەتى بۆ پرۆژە تایبەتەکان ئەنجام درابوو بۆ  هەرێمى کوردستانى عێراق.

مەراسیمەکە ڕێکخرابوو بۆ سێ گەنج کە سەرکەوتنیان بەدەست هێنابوو لەو پێشبڕکێیەى بۆ سێ زانکۆى هەرێمى کوردستان ئەنجامدرابوو و ١٥٠ قوتابى بەشداریان تێدا کردبوو. براوەکانى پاڵەوانێتیەکە باسى ئەزمونى خۆیان کرد لە داهێنانى کار کە هەریەکەیان پڕۆژەیەکى بازرگانى دەست پێکردووە لە بوارەکانى دیزاینى ناوماڵ،  قوتوبەندکردنى خواردنى سروشتى، خواردنى ئامادەکراو.

بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان سوپاس و دەستخۆشى ئاڕاستەى ڕێکخەرانى پێشبڕکێکە کرد بەتایبەتى ئەنجومەنى بازرگانى ئەمریکى-عێراقى و سەنتەرى نێودەوڵەتى بۆ پڕۆژە تایبەتەکان بۆ ئەنجامدانى ئەم کارە ناوازەیە و داواى پشتگیرى بەردەوامى ئەنجامدانى ئەم پڕۆژەیەى کرد بۆ هەرێمى کوردستان و ناوچەکانى ترى عێراق. دواتر تیشکى خستە سەر بەرنامەى چاکسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە جەخت دەکاتەوە لەسەر هەمەجۆرکردن و بە دیجیتاڵکردنى ئابورى، هەروەها باسى لە ڕۆڵى ڕەوەندى کوردستانى لە دەرەوە کرد کە دەتوانن ڕۆڵێکى گرنگ ببینن لە پێشکەشکردنى ئەزموون و شارەزایى و فراوانکردنى تۆڕى پەیوەندییەکان لەگەڵ پڕۆژە بازرگانیە بچووکەکانى هەرێمى کوردستان.

ئەم پێشبڕکێیە دەرەنجامى بەرنامەى ساڵێکى خولى مەشق و ڕاهێنان و شارەزایى سەنتەرى نێودەوڵەتى بۆ پڕۆژە تایبەتەکان و ڕێکخراوى پەرەپێدانى ئابورى کوردستان کە بە پشتگیرى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئەنجامدراوە.


نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە پێشبڕکێى داهێنەرانى کارى بازرگانى کرد

 

https://us.gov.krd/ku/%25D8%25A8%25DB%2595%25DB%258C%25D8%25A7%25D9%2586%25D9%2586%25D8%25A7%25D9%2585%25DB%2595%25DB%258C-%25D8%25B1%25DB%2586%25DA%2598%25D9%2586%25D8%25A7%25D9%2585%25DB%2595%25DA%25AF%25DB%2595%25D8%25B1%25DB%258C/%25D9%2586%25D9%2588%25DB%258E%25D9%2586%25DB%2595%25D8%25B1%25D9%2589-%25D8%25AD%25DA%25A9%25D9%2588%25D9%2585%25DB%2595%25D8%25AA%25D9%2589-%25D9%2587%25DB%2595%25D8%25B1%25DB%258E%25D9%2585%25D9%2589-%25DA%25A9%25D9%2588%25D8%25B1%25D8%25AF%25D8%25B3%25D8%25AA%25D8%25A7%25D9%2586-%25D8%25A8%25DB%2595%25D8%25B4%25D8%25AF%25D8%25A7%25D8%25B1%25D9%2589-%25D9%2584%25DB%2595-%25D9%25BE%25DB%258E%25D8%25B4%25D8%25A8%25DA%2595%25DA%25A9%25DB%258E%25D9%2589-%25D8%25AF%25D8%25A7%25D9%2587%25DB%258E%25D9%2586%25DB%2595%25D8%25B1%25D8%25A7%25D9%2586%25D9%2589-%25DA%25A9%25D8%25A7%25D8%25B1%25D9%2589-%25D8%25A8%25D8%25A7%25D8%25B2%25D8%25B1%25DA%25AF%25D8%25A7%25D9%2586%25D9%2589-%25DA%25A9%25D8%25B1%25D8%25AF/" class="btn btn-social-icon btn-twitter" onclick="_gaq.push(['_trackEvent', 'btn-social-icon', 'click', 'btn-twitter']);">
 ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى ٢٧ى ئۆکتۆبەرى ٢٠٢٠ نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەیان سامى عبدالرحمن بەشێوەى ئۆنڵاین ووتەیەکى پێشکەش کرد لە پێشبڕکێى داهێنەرانى کارى بازرگانى کە لەلایەن ئەنجومەنى بازرگانى عێراقى-ئەمریکى لە ژووى بازرگانى ئەمریکى و  هەروەها سەنتەرى نێودەوڵەتى بۆ پرۆژە تایبەتەکان ئەنجام درابوو بۆ  هەرێمى کوردستانى عێراق.

 

&source =DIT" class="btn btn-social-icon btn-linkedin" onclick="_gaq.push(['_trackEvent', 'btn-social-icon', 'click', 'btn-linkedin']);">