سێشەممە 14 ئەیلوول 2021

شاندی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەشداریی لە بەرنامەی زانکۆی بەرگریی نیشتمانیی دەکات لە ويلایەتە یەكگرتووەکان.



شاندێكی کاروباری وەزارەتی پێشمەرگە لە واشنگتۆن دی سییە ئەم هەفتەیە بۆ بەشداریی لە بەرنامەی زانکۆی ناشناڵ دیفێنس وەك بەشێک لە گروپێكی هێزەکانی ئاسایشی عێراق.

بەڕێز کاک سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، و لیوا روكن بەختیار سدیق، ڕاوێژکاری وەزارەت، و عەمید روکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆكی سوپاسالاری پێشمەرگە، رۆژی یەكشەممە گەیشتنە ئەمريكا بۆ بەشداریی لە بەرنامەیەكی یەك هەفتە بۆ بەرپرسانی باڵای بواری بەرگری.

شاندەکە بەشێکە لە شاندێکی عێراق کە بەرپرسانی مەدەنی و سەربازیی لەخۆ دەگرێت لە ئاژانس و وەزارەتی جۆراوجۆرەوە. سیمینارەکە لە لایەن زانکۆی ناشناڵ دیفێنسی ئەرمیکییەوە ساز کراوە، لە بنکەی لێکۆڵینەوە ستراتییجییەکان بۆ خۆهەڵاتی نزیك و باشووری ئاسیا، نێسا.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمريكا لە فڕۆکەخانەی داڵەس، پێشوازیی کرد لە شاندەکە و هەروەها لە نووسینگەی نوێنەرایەتیی لە واشنگتۆن، لەگەڵیان کۆبۆوە. شاندەکە پوختەیەكیان پێشکەش بە نوێنەرایەتی کرد سەبارەت دواترین پێشهاتەکانی تەناهی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، و چاکسازییەکانی پێشمەرگە. 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمريکا خاتوو بەیانی سامی عبدالرحمن وتی "مایەی خۆشحاڵیمانە کە پێشوازی دەکەین لە کاک سەربەست لەزگین و هاوڕێیانی لە شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، و خۆشحاڵین کە نوێنەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداریی لەم بەرنامەیەی ئێن دی یو دەکەن شانبەشانی هاوکارە عێراقییەکانیان. ئەم جۆرە بەرنامەیە دەبێتە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان."

بنکەی خۆرهەڵاتی نزیک و باشووری ئاسیا، نێسا، ئێن ئی ئێس ئەی، دەستگایەكی نایابی وەزارەتی بەرگرییە بۆ هاندانی هاوکاریی ئاسایش لە نێوان ئەمريکا و وڵاتی ئەو ناوچەیە بە مەبەستی بنیاتنانی ستراتیجی ئاسایش و گەشەپێدانی شەراکەت.