دووشەممە 21 ئازار 2022

سەردانى شاندى زانکۆى ئەمریکى لە کوردستان بۆ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان  



 لە ڕێکەوتى ٢١/٣/٢٠٢٢ بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و تيمى نوێنەرایەتى حکومەت پێشوازیانکرد لە شاندێکى زانکۆى ئەمریکى لە کوردستان بە سەرۆکایەتى دکتۆر ڕانداڵ ڕۆدیس. سەرۆکى شاندەکە پوختەیەکى پێشکەش کرد دەربارەى ئامانجى سەردانى شاندەکە بۆ ئەمریکا و بەرنامە و زەماڵاتى خوێندن لە زانکۆى ئەمریکى لە کوردستان. هەروەها شاندەکە ئەوەیان خستەڕوو لە چوارچێوەى بەرنامەى سەردانەکەیان کە دوو مەراسیمى پێشوازى ئەنجام دەدەن یەکەمیان لە ڕێکەوتى ٢٢ى ئادار لە واشنتۆن و دووەمیان لە ناشڤیل لە ڕێکەوتى ٢٦ى ئادار لە وویلایەتى تێنیسى.

 لەلاى خۆیەوە بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان وێڕاى بەخێرهێنانى شاندەکە گفتوگۆیانکرد دەربارەى هاوکارى و هەماهەنگى هاوبەش.

ئەوەى جێگەى ئاماژەیە زانکۆى ئەمریکى لە کوردستان لە ساڵى ٢٠١٤ دامەزراوە لەلایەن ڕێزدار مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان وەک دامەزراوەیەکى قازانج نەویستى بوارى خوێندن. زانکۆکە کاردەکات بۆ پێگەیاندنى سەرکردەکانى داهاتوو لە ڕێگاى بەرنامەى خوێندن لەسەر شێوازى ئەمریکى.