پێنجشەممە 28 تەمووز 2022

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا چاویکەوت بە کۆنگرێسمان تیم بورچێت



 ڕۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتى ٢٨/٧/٢٠٢٢، بەیان سامى عبدالرحمن، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا چاویکەوت بە کۆنگرێسمان تیم بورچێت ئەندامى کۆمیتەى کاروبارى دەرەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان زانیارى بۆ کۆنگرێسمان بورچێت خستەڕوو لەسەر دوایین بەرەوپێشچوونەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لە ڕووى سیاسى و ئاسایش لەنێوانیاندا هەڕەشەکانى داعش و ئەو هێرشانەى کراونەتە سەر پڕۆژەکانى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان. ڕۆڵى گرنگى هەرێمى کوردستان لە بازاڕەکانى ووزەى جیهانى و بەشدارییە گرنگەکانى لە سەقامگیرى کۆمەڵایەتى و ئابورى ناوچەکە و جیهان.

بۆڕى گواستنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە ڕێگاى تورکیاوە ڕۆژانە نزیکەى ٥٥٠ هەزار هەناردە دەکات بۆ بازاڕە جیهانیەکان. پاراستنى ژێرخانى ووزەى هەرێمى کوردستان گرنگە بۆ کەمکردنەوەى قەیرانى ووزەى جیهانى و پاراستنى سەقامگیرى لە ناوچەکەدا.

کۆنگرێسمان تیم بورچێت لە کۆنگرێسى ئەمریکا لە ساڵى ٢٠١٩ ەوە نوێنەرایەتى ناوچەى ٢ وویلایەتى تێنیسى دەکات و پێشووتر شارەدارى شارى نۆکس ڤیل و ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرایەتى وویلایەتى تێنیسى و ئەنجومەنى پیرانى وویلایەتى تێنیسى بووە وەک نوێنەرى شارى نۆکس.