بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان گووتى (شەرەفێکى مەزنە کە ئێمە پێشوازى بکەین لە کەسایەتى دەوڵەتمەدار و سیاسى هەرێمى کوردستان و عێراق، ڕێزدار هۆشیار زێبارى کە پێگەیەکى تایبەتى هەیە لە گۆڕەپانى سیاسى و هەڵسەنگاندنى دۆخى سیاسى بەغدا و هەولێر).
لە ڕێکەوتى ٢٨/٩/٢٠٢٢، ڕێزدار هۆشیار زێبارى بەشدارى بۆنەیەکى گشتى سەنتەرى دیراساتى ستراتیژى و نێودەوڵەتى کرد کە تێڕوانینى خۆى خستەڕوو لەسەر دۆخى سیاسى لە بەغدا و هەروەها هێرشەکانى ئەم دواییانەى ئێران بۆ سەر هەرێمى کوردستان.