ئاسایش


پێشمەرگە هێزى پاراستنى هەرێمى کوردستانە و بەپێى یاسا و دەستور بەرپرسیارێتى دابینکردنى ئاسایشى هەرێمى کوردستانیان لە ئەستۆدایە. پێشمەرگە سیمبولى بەرخودان و خەباتى مێژوویى گەلى کوردستانە لە ڕووبەڕووبوونەوەى بەرامبەر بە دیکتاتۆریەت و ناعەداڵەتى و زوڵم و زۆردارى. دواى جەنگى عێراق لە ساڵى ٢٠٠٣ ەوە  تاکە سەربازێکى ئەمریکیش لە ناوچەى ژێر ئیدارەى هەرێمى کوردستان نەکوژراوە. ژمارەى هێزەکانى پێشمەرگە نزیکەى ٢٠٠,٠٠٠ دوو سەد هەزار پێشمەرگە دەبێت و بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانە.

پێگەى یاسایى پێشمەرگە:

ماددەى ١٢١ بڕگەى ٥ لە دەستورى عێراقى ئەوە دەخاتەڕوو ( حکومەتە خۆجییەکان بەرپرسن لە جێ بەجێ کردنى هەموو کارەکانى هەرێم بەپێى پێویست بە تایبەتى لە ڕووى پێویستیە کارگێڕییەکان و بەتایبەتى دامەزراندن و رێکخستنى هێزەکانى ئاسایشى ناوەخۆ وەک پۆلیس، هێزەکانى ئاسایش و هێزى پاسەوانى هەرێم).

پەرلەمانى کوردستان لە ساڵى ٢٠٠٧ لە ڕێگاى دەرکردنى چەندین یاسا ڕۆڵ و ئەرک و کارەکانى هێزەکانى پێشمەرگە و دامەزراوەکانى ڕێکخست و ئەمانەى خوارەوە بریتین لەو چوار یاسایەى تایبەت بە پێشمەرگە:

  • یاساى ژمارە ١٩ى ساڵى ٢٠٠٧، یاساى وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستانى – عێراق.
  • یاساى ژمارە ٣٣ى ساڵى ٢٠٠٧، یاساى داننان بە هێزەکانى پێشمەرگە (پاسەوانانى هەرێمى کوردستانى -عێراق).
  • یاساى ژمارە ٣٤ ى ساڵى ٢٠٠٧ ، یاساى خانەنشنین کردنى کەم ئەندامانى هێزەکانى پێشمەرگە (پاسەوانانى هەرێمى کوردستانى -عێراق).
  • یاساى ژمارە ٣٨ى ساڵى ٢٠٠٧، یاساى خزمەت و خانەنشین کردنى هێزەکانى پێشمەرگە (پاسەوانانى هەرێمى کوردستانى -عێراق).

یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگە:

هێزەکانى پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە کۆتایى ساڵەکانى ١٩٩٧٠ کان و بەدرێژاى ساڵەکانى ١٩٩٨٠ کان بەشێوەى جیا بەرەنگارى سوپاى عێراقى بوونەوە. دواى ڕاپەڕینە مەزنەکەى بەهارى ساڵى ١٩٩١ هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بەڵام سەرهەڵدانى شەڕى ناوەخۆ لە ساڵى ١٩٩٤ پرۆسەکەى بۆ چەندین ساڵ دواخست.

پرۆسەى یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لەژێر سەرپەرشتى وەزارەتى پێشمەرگە یەکێک لە بەرنامە هەرە لە پێشینەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانە. حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى سەرکەوتوانە توانیوویەتى ١٤ لیواى پێشمەرگەى یەکگرتوو یەک بخات لە کۆى ١٨ لیواى هێزەکانى پێشمەرگە و حکومەتى هەرێم پابەندبوونى خۆى دووپات کردۆتەوە کە ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت تاوەکو تەواوى ئەو ١٨ لیوایە یەک دەگرێتەوە.  دواى هێرشەکانى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش بۆ سەر ناوچەکانى هەرێمى کوردستان فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى هەرێمى کوردستان ژمارەیەک هێزى تایبەتى بۆ برا کریستیانەکان و ئێزیدى و کاکەییەکان دروست کرد لەژێر سەرپەرشتى وەزارەتى پێشمەرگە.

 هەروەها حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نزیکەوە کاردەکات لەگەڵ ڕاوێژکارە سەربازییەکانى ووڵاتانى هاوپەیمانان لەنێوانیاندا وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا بۆ چاکسازى و دووبارە ڕێکخستنەوەى وەزارەتى پێشمەرگە.

شەڕى دژ بە داعش:

هێزەکانى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان لە حوزەیرانى ساڵى ٢٠١٤ بەشداربوونە لە ئۆپەراسیۆنەکانى ڕووبەڕووبوونەوەى گروپى تیرۆریستى داعش بەتایبەتى ئەو کاتەى کە داعش پێشڕەوى کرد لە ناوچەکانى باکورى ڕۆژئاواى عێراق و ناوچەکانى موسڵ و دەورووبەرى داگیرکرد. هەر لەسەرەتایى هاتنى داعش ەوە هێزەکانى پێشمەرگە بەرگریان لە سنورێک کەدەکرد بە درێژایى ٦٥٠ میل بۆ ڕێگەگرتن لە دڕندەترین دوژمن و بەرەنگاربوونەوەیان کە ئەمەش بە خوێنى زیاتر ۱۷۰۰ حەوت هەزار شەهید و برینداربوونى زیاتر ١٠,٠٠٠ دە هەزار پێشمەرگە. بە هاوکارى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بە سەرۆکایەتى وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، هێزەکانى پێشمەرگە توانیان شکۆى داعش تێک بشکێنن و زۆربەى ئەو ناوچانە ئازادبکەن کە گروپى تیرۆریستى داعش لە هاوینى ساڵى ٢٠١٤ داگیرى کردبوو.