ھەینی 21 کانوونی دووەم 2022

کۆبوونەوەى نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش  



ڕۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتى ٢٠/١/٢٠٢٢ بەیان سامى عبدالرحمن، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەشێوەى وێبینار چاویکەوت بە جۆن گۆدفرەى نێردەى تایبەتى ئەمریکا بە وەکاڵەت بۆ هاوپەیمانى نێودەولەتى بۆ لەناوبردنى داعش.

لە کۆبوونەوەیەکى دۆستانەدا هەردوولا گفتوگۆیانکرد دەربارەى دۆخى ئاسایشى عێراق و سوریا و هاوپەیمانێتى لەگەڵ هێزى پێشمەرگەى کوردستان و ڕێگاکانى سنوردارکردنى کاریگەرییەکانى توندڕەوى. لەلاى خۆیەوە جۆن گۆدفرەى پێزانینى هەبوو بۆ خەبات و گیانفیدایى پێشمەرگە و ڕۆڵى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستانى بەرزنرخاند.

بەیان سامى عبدالرحمن سوپاسى حکومەتى هەرێمى کوردستانى گەیاند بۆ پشتگیرییەکانى ئەمریکا لە شەڕى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر.

ئەوەى جێگەى ئاماژەیە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش بە سەرۆکایەتى ئەمریکا لە مانگى ئەیلولى ساڵى ٢٠١٤ دامەزراوە کە هاوپەیمانێتیەکى بێ وێنەیە لە ڕووى ئەندام و ئامانج و کارەکان. ژمارەى ئەندامەکانى ٨٤ ئەندامە کە پابەندن بە بەرەنگاربوونەوەى داعش لە هەموو ڕوویەکەوە لە ناوبردنى تۆڕەکانى ڕێکخراوە تاوەکو بەرەنگاربوونەوەى پەیام و ئامانجەکانى لە سەرتاسەرى جیهان.