پێنجشەممە 28 تشرینی یەکەم 2021

کۆبوونەوەى نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا لەگەڵ ئەندامانى کۆنگرێس  



نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەیان سامى عبدالرحمن لە چوارچێوەى بەرنامەى چاڵاکى پەرەپێدانى پەیوەندییەکان لەم هەفتەیەدا بەشێوەی وێبینار ژمارەیەک کۆبوونەوەى هەبوو لەگەڵ ئەندامانى کۆنگرێس لەسەر درەنجامەکانى دوایین هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق و پرۆسەى پێکهێنانى حکومەت و مافى مرۆڤ و ئاڵنگاریە ئەمنیەکانى بەردەم هەرێمى کوردستان و عێراق.

لە دوایین زنجیرە کۆبوونەوەیدا نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەیان سامى عبدالرحمن بەشێوەى وێبینار و بە جیا کۆبوونەوەى دۆستانەى هەبوو لەگەڵ هەریەک لە کۆنگرێسوومان ئێلەین لوریا (دیموکراتەکان) جێگرى سەرۆکى کۆمیتەى هێزە چەکدارەکان و فەرماندەى پێشووى هێزى دەریاوانى، کۆنگرێسمان جیم  مەکگۆڤێرن (دیموکراتەکان) سەرۆکى کۆمیتەى یاسا و هاوسەرۆکى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤ،  کۆنگرێسوومان سارا جاکۆب (دیموکراتەکان) ئەندامى کۆمیتەى کاروبارى دەرەوە و کۆمیتەى هێزە چەکدارەکان، کۆنگرێسمان ئاندى کیم (دیموکراتەکان)ئەندامى گروپى دۆستایەتى کوردستان و کۆمیتەى کاروبارى هێزە چەکدارەکان و کۆمیتەى کاروبارى دەرەوەى، کۆنگرێسوومان لیزى فلێچەر (دیموکراتەکان) ئەندامى کۆمیتەى ووزە و بازرگانى.

لە تەواوى ئەم کۆبوونەوە دووقۆڵیانەدا بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان سوپاسى پشتگیرییەکانى کۆنگرێسى ئەمریکاى کرد لە شەڕ دژى داعش کە لە ڕێگاى یاساى دەسەڵاتى بەرگرى نیشتیمانى و پڕۆژە یاساى ژمارە ٣٢ بۆ یادکردنەوەى ئۆپەراسیۆنى دابینکردنى ناوچەى ئاراک و پشتگیرى لە پەیوەندى و هاوبەشێتى نێوان ئەمریکا و هەرێمى کوردستان.

وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا گەورەترین ووڵاتى کۆمەکبەخشە کە یارمەتى عێراق دەدات و هاوکارى هەرێمى کوردستان و هەروەها پشتگیرى لە هێزەکانى پێشمەرگە کردووە لە ڕووى دارایى و مەشق و ڕاهێنان.