دووشەممە 19 نیسان 2021

کۆبوونەوەى نوێنەرى حکومەتى هەرێم لەگەڵ جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى بەرگرى ئەمریکا  

ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى ٦/٤/٢٠٢١ نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا کۆبوونەوەى هەبوو لەگەڵ دەیننا سترۆوڵ جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى بەرگرى ئەمریکا بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ژمارەیەک پرس تاوتوێکران دەربارەى ئەو پرسە ئەمنیانەى کە ڕووبەڕووى هەرێمى کوردستان و عێراق بۆتەوە. هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە گفتوگۆکانى دیالۆگى ستراتیژى نێوان ئەمریکا و عێراق

لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا دەربارەى ڕووداوە ئەمنیەکانى ئەم دواییانە کە جێگەى نیگەرانى هەردوولایە و کارەکانى داهاتووى نێردەى ناتۆ لە عێراق کە چاوەڕوان دەکرێت کارەکانى فراوان بکات لە ڕووى پێشکەشکردنى مەشق و ڕاوێژ بە هێزە ئەمنیەکانى عێراق. هەروەها هەماهەنگیەکانى نێوان ئەمریکا و کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش و پەیوەندییەکانى داهاتوو.