لە ئەڵقەى ئەمجارەى پۆدکاستى کوردستان لە ئەمریکا گفتوگۆ لەگەڵ دوو میوانى بەڕێز دەکرێت لە زانکۆى ئەمریکى لە کوردستان ئەوانیش دکتۆر هونەر عیسى سکرتێرى ئەنجومەنى ئەمیندارنى زانکۆى ئەمریکى لە کوردستان و دکتۆر ڕانداڵ ڕۆدێس سەرۆکى زانکۆى ئەمریکى لە کوردستان. دکتۆر هونەر عیسى وەک یەکێک لە پێشەنگەکانى زانکۆکە باسى لە بەرنامە و تێڕوانینى زانکۆکە و ئەو تەحەددیانەى کە هەبوون لە قۆناغى دامەزراندنى زانکۆکە کرد، هەروەها ئاماژەیکرد بە دۆخى ئێستاى سیستەمى خوێندن لە کوردستان و ئەو ڕیفۆرمانە پێویستن لەم کەرتەدا بکرێت. دواتر دکتۆر ڕانداڵ ڕۆدێس سەرۆکى زانکۆى ئەمریکى لە کوردستان باس لە کار و بەرنامەکانى خۆى کرد وەک سەرۆک زانکۆکە لەو کاتەى دەست بەکاربووە و هەروەها تیشکى خستە سەر ئەو مینحەیەى لەلایەن حکومەتى ئەمریکاوە پێشکەش بە زانکۆکە کراوە. هەروەها ئاماژەیکرد کە چۆن ڕەوەندى کوردستانى دەتوانێت هاوکاربێت لە پەرەپێدانى زانکۆکە بەتایبەتى و کوردستان بە گشتى. ئەوەى جێگەى ئاماژەیە زانکۆى ئەمریکى لە کوردستان تاوەکو ئێستا هاوبەشى و پەیوەندى لەگەڵ حەوت زانکۆى ئەمریکى دروستکردووە و ئێستا لە قۆناغى بەدەستهێنانى متمانەى دامەزراوەى خوێندنى ئەمریکى (New England Commission of Higher Education).
تکایە لێرە کلیک بکەن بۆ گوێگرتن لە ئەڵقەى ئەمجارەى پۆدکاستى کوردستان لە ئەمریکا.