ھەینی 25 کانونی یەکەم 2020

پۆدکاستى کوردستان لە ئەمریکا: ئەڵقەى یانزەهەم گفتوگۆیەک لەگەڵ ڕێکخراوى ئارچ ى نێودەوڵەتى دەربارەى نۆژەنکردنەوەى گۆڕى پێغەمبەر ناحوم  



لە کاتێکدا کە داعش چەند کیلۆمەترێک دوورە، دوایین شت کە بیرى لێبکەیتەوە ئەوەیە کە ڕێکخراوێکى ناحکومى ئەمریکى  دەستبکات بە نۆژەنکردنەوەى گۆڕى یەکێک لە پێغەمبەرەکان لە عێراق ئەویش پێغەمبەر ناحوم ە کە لە ئینجیلى کۆندا هاتووە. بەڵام ئەمە ئەو کارەیە کە ڕێکخراوى ئارچ ى نێودەوڵەتى لە ساڵى ٢٠١٤ ئەنجامیدا کە دەستیکرد بە نۆژەنکردنەوەى گۆڕى پێغەمبەر ناحوم لە ناوچە ئەڵقۆش.

لە ئەڵقەى ئەمجارەى پۆدکاستى ئەمریکا لە کوردستان، دڵۆڤان بەروارى لە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان گفتوگۆدەکات لەگەڵ سۆفیا شوڵتز لە ڕێکخراوى ئارچ ى نێودەوڵەتى و کاثرین ڤێچى و جوڵى فێزەر  تازە دەرچووانى زانکۆى جۆن هۆپکینز. حکومەتى هەرێمى کوردستان یەکێک لە سپۆنسەرە سەرەکیەکانى ئەم پڕۆژەیە جوانە بوو کە چەند ساڵێکى خایاند و  سەرەڕاى ئاستەنگەکان پڕۆژەکە بە سەرکەوتوویى جێەجێکرا بەتایبەتى لەو کاتەى هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەکە کرا  داعش لە نزیک موسڵ بوونى هەبوو. لە سەردەمى پەتاى کۆرۆنا، کاپرین ڤێچى و جوڵى فێزەر کاریانکرد لەسەر دۆزینەوەى ڕێگاکانى گەیشتن بە شوێنەوارەکە و میوانان بە شێوەى ئۆنڵاین بتوانن سەردانى بکەن و هەروەها لە ماوەى کارکردنیان زۆرشت فێربوون دەربارەى کوردستان.

بۆ گوێگرتن لە ئەڵقەى ئەمجارەى پۆدکاستى کوردستان تکایە لێرە کلیک بکەن.