یەکشەممە 30 تشرینی یەکەم 2022

وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى چاویکەوت بە بەرپرسانى وەزارەتى دەرەوە و وەزارەتى پەروەردە و خوێندن  



ڕۆژى هەینى ڕێکەوتى٣٠/٩/٢٠٢٢، دکتۆر ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چاویکەوت بە بەرپرسانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا و وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى ئەمریکا و هەروەها سەردانى باڵیۆزخانەى عێراقى لە واشنتۆن کرد.

دکتۆر ئارام محمد لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا پێشوازى لێکرا لەلایەن  جێنیفەر گاڤیتۆ، جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوە بۆ کاروبارى ئێران و عێراق، و ئێثان ڕۆسینزویگ،جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوە بۆ کاروبارى ئەکادیمى. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکردا دەربارەى ژمارەیەک دەستپێشخەرى و پڕۆژە کە حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەکارى بۆ دەکات وەک بەشێک لە بەرنامەى چاکسازى بۆ کەرتەکانى پەروەردە و خوێندنى باڵا.

هەریەک لە جێنیفەر گاڤیتۆ، جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوە بۆ کاروبارى ئێران و عێراق، و ئێثان ڕۆسینزویگ،جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوە بۆ کاروبارى ئەکادیمى بە گەرمى پێشوازیانکرد لە دامەزراندنى دەستەى کوردستانى بۆ باوەڕپێکردن و متمانەبەخشینى پەروەردە و خوێندن و پلانى جێبەجێکردنى ستانداردى باشتر لە باخچەى ساوایان تاوەکو خوێندنى باڵا. هەروەها خۆشحاڵبوون بە بیستنى کە چوار لە سەرۆک زانکۆکانى کوردستان ئافرەتن و ڕێژەى زیاتر لە نیوەى قوتابیانى خوێندنى بەکالۆریۆس ئافرەتن.

بەرپرسانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد کە چۆن بتوانن پشتگیرى دەستپێشخەرییەکانى پەروەردە و خوێندنى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بکەن و پێشوازیانکرد لە پلانەکانى دانانى مۆدێڵى متمانەبەخشین و باوەڕەپێکردن لە کوردستان لەسەر سیستەمى ئەمریکى و هەماهەنگى بکەن لەگەڵ دامەزراوەکانى ئەمریکا لە ڕووى خوێندن و پەروەردە و قوتابخانەکان. هەروەها شاندى هەردوولا باسیان لە خوێندنى تەکنیکى و پیشەیى کرد و پێویستى گۆڕانکارى لەبەرنامەى خوێندن کە لەگەڵ پێداویستیەکانى بازاڕى کار بگونجێت.

سەردانى وەزارەتى پەروەردە و خوێندن:

 هەر لە درێژەى سەردانەکەى بۆ ئەمریکا، ڕۆژى هەینى دکتۆر ئارام محمد لە وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى ئەمریکا پێشوازى لێکرا لەلایەن مێلانى موێنزەر سەرۆکى دیوان لە نووسینگەى بریکارى وەزیر و دۆنا هاریس جێگرى سەرۆکى دیوان لە نووسینگەى وەزیر.

وەزارەتى پەروەردە و خوێندن پێشوازیانکرد لە تێڕوانینى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ هەوڵدان لە دوورکەوتنەوە لە سیستەمى وەرگرتنى ناوەندى قوتابیان لە زانکۆکان بۆ ئەوەى بتوانرێت نەک تەنها دەرەنجامى تاقیکردنەوەکان بەڵکو توانا و حەز و ئاستى قوتابیش لەبەرچاوبگیرێت لە وەرگرتن. هەروەها گفتوگۆیانکرد کە وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى ئەمریکى چۆن دەتوانێت پشتگیرى لە دەستەى باوەڕپێکردن و متمانەبەخشینى کوردستان بدات و لەگەڵ هاندان بۆ هەماهەنگى لەگەڵ دەستەکانى خوێندن لە ئەمریکا و ڕێکخراوەکانى باوەڕپێکردن و متمانەبەخشینى زانکۆکان.

هەروەها ڕۆژى هەینى، دکتۆر ئارام محمد وەزیرى خوێندنى باڵا و شاندى یاوەرى سەردانى باڵیۆزخانەى عێراقیان لە واشنتۆن کرد و بە گەرمى پێشوازیان لێکرا لەلایەن سەلوان سنجارى هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى عێراق. لە کۆبوونەوەکەدا شاندەکە باسیان لە بەرنامەى چاکسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد و لەلاى خۆیەوە سەلوان سنجارى خۆشحاڵبوو بە سەردانەکەى دکتۆر ئارام محمد و پێشوازیکرد لە پلانەکانى چاکسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئامادەیى خۆى دەربڕى بۆ پشتگیرى لە بەرنامەکانى خوێندن لە سەرتاسەرى عێراق.

دکتۆر ئارام محمد وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە سەرۆکایەتى شاندێک لە ئەمریکایە بۆ هەماهەنگى بۆ پشتگیرى لە بەرنامەى چاکسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کەرتى خوێندن و پەروەردە. شاندەکە پێکدێت لە دکتۆر ئامانج سەعید ڕاوێژکارى وەزارەت و دکتۆر هونەر عیسى نوێنەرى دەستەى کوردستانى بۆ باوەڕپێکردن و متمانەبەخشینى پەروەردەیی. هەروەها بەیان سامى عبدالرحمن، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا یاوەرى شاندەکەیە.

کۆبوونەوە لەگەڵ ئاى ئار ئێکس:

ڕۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتى ٢٩/٩/٢٠٢٢، دکتۆر ئارام محمد وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و شاندى یاوەرى چاویانکەوت کریستین لۆرد سەرۆکى ڕیکخراوى ئاى ئار ئێکس و لۆرى مەیسۆن، راوێژکارى باڵاى تەکنیکى. ئارى ئار ئێکس ڕێکخراوێکى جیهانیە لە بوارى پەرەپێدان و خوێندن لەگەڵ زیاتر لە ١٠٠ وڵات کاردەکات لەنێوانیاندا هەرێمى کوردستان و عێراق. لەکۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک تەوەرى جیاواز گفتوگۆى لەسەر کرا لەنێوانیاندا کارى ڕێکخراوى ئارى ئار ئێکس لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دڵنیابوون لە ئامادەیى قوتابیان بۆ بازاڕى کار.

ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى ٢٨ /٩/٢٠٢٢، دکتۆر ئارام محمد وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و شاندى یاوەرى چاویانکەوت بە بەرپرسانى زانکۆى جۆرج تاون و دەستەى قوتابخانە حکومیەکانى ناوچە لۆدۆن کە سەر بە وویلایەتى ڤێرجینیایە.

 

کۆمەڵەى وویلایەتەکانى ناوەند بۆ کۆلێژەکان و قوتابخانەکان:

هەفتەى داهاتوو شاندەکە سەردانى فیلادیفیا دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى کۆمەڵەى وویلایەتەکانى ناوەند بۆ کۆلێژەکان و قوتابخانەکان، ئەم کۆمەڵەیە ٢٦٠٠ متمانە و باوەڕپێکردنى بەخشیووە بە قوتابخانەکانى کەرتى گشتى و تایبەت لە سەرتاسەرى ئەمریکا و لە زیاتر لە ١٠٠ ووڵات لە سەرتاسەرى جیهان. لە سەردانەکەدا چاویاندەکەوێت بە کریستیان تالبۆت سەرۆکى کۆمسیۆنى قوتابخانە سەرەتاییەکان و ناوەندییەکان و هێزەر پێرفێتى، سەرۆکى کۆمسیۆنى خوێندنى باڵا کە بەشێکن لە کۆمەڵەى وویلایەتەکانى ناوەند.

لە دەسپێکى سەردانەکەیان بۆ ئەمریکا، شاندەکە لەلایەن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نووسینگەى نوێنەرایەتى حکومەت لە واشنتۆن پێشوازیان لێکرا.


ڕۆژى هەینى ڕێکەوتى٣٠/٩/٢٠٢٢، دکتۆر ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چاویکەوت بە بەرپرسانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا و وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى ئەمریکا و هەروەها سەردانى باڵیۆزخانەى عێراقى لە واشنتۆن کرد.

 

&source =DIT" class="btn btn-social-icon btn-linkedin" onclick="_gaq.push(['_trackEvent', 'btn-social-icon', 'click', 'btn-linkedin']);">