دووشەممە 20 ئەیلوول 2021

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان چاویکەوت بەجێگرى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا  



ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتى ٢٠/٩/٢٠٢١ نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەیان سامى عبدالرحمن لە ڕێگاى وێبینارێکەوە گفتوگۆى هەبوو لەگەڵ  جێنیفەر گاڤیتۆ جێگرى تازەى  یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ کاروبارى عێراق و ئێران.

لەلای خۆیەوە بەیان سامى عبدالرحمن پیرۆزبایى لە جێنیفەر گاڤیتۆ کرد بەبۆنەى دەست بەکاربوونى وەک جێگرى یاریدەردەرى وەزیرى دەرەوە و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە ئەرکە تازەکەیدا. نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان و جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوە گفتۆگۆیانکرد دەربارەى بەرنامەى چاکسازى وەزارەتى پێشمەرگە و دۆخى ئەمنى هەرێمى کوردستان و عێراق و گرنگى هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق کە لە مانگى ئۆکتۆبەر ئەنجام دەدرێت. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگى جێبەجێکردنى ڕێکەوتنامەى شەنگاڵ  کە گرنگە بۆ سەقامگیرى ناوچەکە.

جێنبفەر گاڤیتۆ پێشووتر وەک وەزیرى مفەوەز بۆ کاروبارى سیاسى لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە لوبنان و کونسوڵى گشتى ئەمریکا لە میونخ لە ئەڵمانیا لە ماوەى نێوان ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨ و هاوکات نوێنەرى باڵاى ئەمریکا بۆ هەرێمى باڤاریا. ناوبراو بەشێکى زۆرى خزمەتى دەرەکى لە کارکردن لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەسەربردووە.