چوارشەممە 11 ئاب 2021

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان چاویکەوت بە کۆنگرێسمان پۆڵ گۆسار  



نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەیان سامى عبدالرحمن لە هەفتەى ڕابردوودا چاویکەوت بە کۆنگرێسمان پۆڵ گۆسار ئەندامى کۆمیتەى سەرچاوە سروشتیەکان لە کۆنگرێسى ئەمریکا.

لە دیدارەکەدا وێڕاى گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەمریکا، بەیان سامى عبدالرحمن پوختەیەکى پێشکەش کرد دەربارەى دوایین بەرەوپێشچوونە سیاسى و ئەمنیەکانى ناوچەکە و دۆخى ئابورى و مرۆیى هەرێمى کوردستان لە نێوانیاندا کەرتى کشتوکاڵ و ووزە. هەروەها نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان سوپاسى کۆنگرێسمان پۆڵ گۆسار ى کرد بۆ پشتگیریەکانى بۆ هەرێمى کوردستان.

 

کۆنگرێسمان گۆسار ئێستا شەشەمین خولى ئەندامێتیەتى لە کۆنگرێس کە نوێنەرایەتى ناوچەى چوارى ئەریزۆنا دەکات و یەکەمجار لە ساڵى ٢٠١٠ هەڵبژێردرا وەک ئەندامى کۆنگرێس. ناوبراو لە کارە تەشریعیەکان کار لەسەر پرسەکانى پەیوەندار بە سەرچاوە سروشتیەکان و چاودێرى و بەرپرسیارێتى حکومەت دەکات.