چوارشەممە 21 تەمووز 2021

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان چاویکەوت بە کۆنگرێسمان برایان بابین  



ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى ٢١/٧/٢٠٢١، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەیان سامى عبدالرحمن چاویکەوت بە کۆنگرێسمان برایان بابین ئەندامى کۆمیتەى هێزە چەکدارەکان و ئەندامى گروپى دۆستایەتى کوردستان لە کۆنگرێس. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد دەربارەى دۆخى هەرێمى کوردستان و عێراق. لەلایەن خۆیەوە کۆنگرێسمان برایان بابین پشتگیرى خۆى دەربڕى و خەڵکى کوردستان بە خۆڕاگر و بەهرەمەند و زیرەک پێناسەکرد.

 کۆنگرێسمان بابین نوێنەرایەتى ناوچەى ٣٦ى تەکساس دەکات لە کۆنگرێس، پێشووتر لە ڕیزەکانى پاسەوانى نیشتیمانى تەکساس و یەدەگى سوپاى ئەمریکا بووە. ناوبراو ئەندامى کۆمیتەى زانست و بۆشایى ئاسمان و تەکنەلۆژیا و جێگرى سەرۆکى کۆمیتەى لاوەکى بۆشایى ئاسمانە.