پێنجشەممە 20 کانوونی دووەم 2022

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان چاویکەوت بە ماثیۆ ستەینلفێر جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا  



ڕۆژى چوار شەممە ڕێکەوتى ١٩/١/٢٠٢٢ بەیان سامى عبدالرحمن، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەشێوەى وێبینار چاویکەوت ماثیۆ ستەینلفێر جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە نووسینگەى ئاڵۆزییەکان و ئۆپەراسیۆنەکانى سەقامگیرى.

لە کۆپوونەوەکەدا بەیان سامى عبدالرحمن و ماثیۆ ستەینفلێر گفتوگۆیانکرد دەربارەى ئەو ئاڵنگارییانەى ڕووبەڕووى هەرێمى کوردستان و عێراق دەبێتەوە و هەماهەنگى کردنى هەردوولا لە هەنگاونان بۆ چارەسەرى ئاشتیانە.

لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا دەربارەى دۆخى ئاسایشى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنى سەقامگیرى.

وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هاوپەیمانێکى سەرەکى هەرێمى کوردستان و عێراقە لە شەڕ دژ بە داعش لە زۆر بوارى جیاوازدا هاوکارى هێزەکانى پێشمەرگەى کردووە بەتایبەتى لە ساڵى ٢٠١٤ ەوە لە شەڕى دژ بەداعش و بەردەوامیدان لە پاراستنى ووڵات.

هەروەها وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە ڕووى هاوکارى مرۆیى گەورەترین ووڵاتى کۆمەک بەخشە بۆ عێراق لە ڕێگاى نەتەوەیەکگرتووەکان و ئاژانسەکانى تر و ڕێکخراوە ناحکومیەکان.