سێشەممە 20 تەمووز 2021

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان چاویکەوت بە ستافى کۆمیتەى کاروبارى دەرەوەى سینات  



ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى ٢٠/٧/٢٠٢١، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەیان سامى عبدالرحمن بەشێوەى ڕووبەڕوو چاویکەت بە ستافى کۆمیتەى کاروبارى دەرەوەى ئەنجومەنى پیران (سینات).

لە کۆبوونەوەکەدا بەیان سامى عبدالرحمن پوختەیەکى پێشکەش کرد دەربارەى دیالۆگى ستراتیژى ئەمریکا-عێراق و بارودۆخى ئاسایشى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە و هەڵبژاردنى پەرلەمانى داهاتووى عێراق و بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان و پێویستى بە پەلەى بۆ ڤاکسینى دژە کۆرۆنا.

کۆمیتەى کاروبارى دەرەوە یەکێکە لە کۆمیتە هەمیشیەکانى سینات کە لە ساڵى ١٨١٦ دامەزراوە کە بەدرێژایى ڕۆڵێکى کاریگەرى هەبووە لەسەر پەرەپێدانى سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا. بەشێکى زۆرى ئەندامانى کۆمیتەکە لە ساڵانى ڕابردوودا سەردانى هەرێمى کورستانیان کردووە و چاویان کەوتووە بە سەرکردایەتى هەرێمى کوردستان.