ھەینی 22 کانوونی دووەم 2021

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان چاوى کەوت بە بەرپرسانى وەزارەتى دەرەوە و بەرگرى  



نوێنەرى حکومەتى هەرێنى کوردستان لە وویلایەتە بەکگرتووەکانى ئەمریکا بەیان سامى عبدالرحمن بە مەبەستى سوپاسکردن و ماڵئاواى کردن چاوى کەوت بە بەرپرسانى ئیدارەى ترەمپ. نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان چاوى کەوت بە هەریەک لە دەیڤید کۆپڵى جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوە بۆ کاروبارى عێراق و سیمۆنى لیدین جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى بەرگرى بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەر لە تەواوبوونى کارەکانیان بە مەبەستى سوپاسکردن و هیواى سەرکەوتن بۆ خواستنیان لە ئەرکى داهاتوویان.

هەروەها لە درێژەى چالاکیەکاندا بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕێکەوتى ١٢ى کانوونى دووەمى ٢٠٢١بەشێوەى وێبینار بەشدارى لە سیمینارێکى ژوورى بازرگانى ئەمریکى کرد دەربارەى کەرتى گازى سروشتى هەرێمى کوردستان. تەوەرى سەرەکى سیمینارەکە دەربارەى ئەو ڵێکۆڵینەوەیە بوو کە وەزارەتى ووزەى ئەمریکى ئەنجامیدابوو دەربارەى کەرتى گازى سروشتى هەرێمى کوردستان لە ڕووى بە بازاڕکردن و نرخ و کاریگەریە سیاسى و ئابورییەکانى ئەو کەرتە. قسە سەرەکى سیمینارەکە دکتۆر ماثیۆ زیاس جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى ووزەى ئەمریکى بۆ کاروبارى نێودەوڵەتى بوو.