سێشەممە 31 ئایار 2022

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازیکرد لە پارێزگارى سلێمانى  



 لە رێکەوتى ٣١/٥/٢٠٢٢ بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا لە نووسینگەى نوێنەرایەتى حکومەت لە واشنتۆن پێشوازیکرد لە دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخى پایتەختى ڕۆشەنبیرى کوردستان شارى سلێمانى کرا لە ڕووى ئابورى و پیشەسازى و وەبەرهێنان. لەلاى خۆیەوە پارێزگارى سلێمانى ئاماژەیکرد کە شارى سلێمانى لەلایەن ڕێکخراوى یونیسکۆ بە شارى ئەدەب ناسراوە و شارێکە خاوەنى تێڕوانینى جیاوازى سیاسى و کۆمەڵایەتیە.

 دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى لەسەر بانگهێشتنامەى ڕێکخراوى تراژیدیا و  هاوکارى قوربانیان (TAPS) سەردانى ئەمریکاى کردووە بۆ بەشداریکردن لەبەرنامەى ساڵانەیان کە بۆ خانەوادەى سەربازانى ئەمریکى کە گیانی خۆیان بەخت کردووە سازدەکرێت. پارێزگارى سلێمانى بەشدارى لە بەرنامە و چاڵاکیەکانى ڕێکخراوەکە کرد لەنێوانیاندا ڕۆژى یادکردنەوەى قوربانیان کە سەرۆک بایدن بەشداربوو و ووتەیەکى پێشکەش کرد.

 بۆنى کارۆل دامەزرێنەرى ڕێکخراوى ڕێکخراوى هاوکارى قوربانیان (TAPS) و ژمارەیەک خانەوادەى سەربازانى ئەمریکى لە مانگى نۆڤێمبەرى ساڵى ڕابردوو سەردانى شارى سلێمانى و هەولێریانکردبوو کە چاویانکەوت بە هێزەکانى پێشمەرگە و خانەوادەى شەهیدان و بەرپرسانى هەرێمى کوردستان و ڕیکخراوە ناحکومیەکان.