چوارشەممە 4 ئایار 2022

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆنگرێسمان سێث مۆڵتۆن باسیان لە دوایین بەرەوپێشچوونەکانى کوردستان و عێراق کرد  



نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەیان سامى عبدالرحمن چاویکەوت بە کۆنگرێسمان سێث مۆڵتۆن ئەندامى کۆمیتەى کاروبارى هێزە چەکدارەکان و پێشووتر ناوبراو لە عێراق خزمەتى سەربازى کردووە.

 لە کۆبوونەوەکەدا بەیان سامى عبدالرحمن پوختەیەکى پێشکەش کرد دەربارەى دوایین بەرەوپێشچوونەکانى کوردستان و عێراق لە رووى سیاسى و ئاڵنگارییە ئەمنیەکان و پشتگیرییەکان بۆ هێزەکانى پێشمەرگە لە شەڕ دژى داعش. هەروەها سوپاسى کۆنگرێسمان سێث مۆڵتۆن بۆ خزمەتکردنى لە عێراق و پشتگیرییەکانى بۆ کوردستان.

ئەمریکا هاوبەشێکى گرنگە بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق لە شەڕ دژى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش کە هاوکارى دارایى و سەربازى لە شەڕ دژى رێکخراوى تیرۆریستى داعش لە ساڵى ٢٠١٤ و ئەم هاوکارییانە تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

کۆنگرێسمان سێث مۆڵتۆن سیاسەتوانێکى ئەمریکیە کە لە ساڵى ٢٠١٥ ەوە تاوەکو ئێستا لە کۆنگرێسى ئەمریکا نوێنەرایەتى ناوچەى ٦ ماسۆشیتس دەکات. ئەندامى پێشووى هێزەکانى مارینز و ئەندامى حیزبى دیموکراتەکانە. ناوبراو سەرکردایەتى هێزەکانى مارێنزى کرد کە هاتنە نێو بەغدا و دواتر بەشداریکردووە لە دامەزراندنى دامەزراوەى میدیایى سەربەخۆى عێراق و هەروەها ڕێکخەرى سەرەکى بووە لەنێوان سەرکردە سیاسیەکانى عێراق و ژەنەڕاڵ پەترایۆس.