پێنجشەممە 12 ئایار 2022

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆنگرێسمان جەیسن کرۆ باسیان لە دوایین بەرەوپێشچوونەکانى کوردستان و عێراق کرد  



 نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەیان سامى عبدالرحمن چاویکەوت بە کۆنگرێسمان جەیسن کرۆ ئەندامى کۆمیتەى کاروبارى هێزە چەکدارەکان و هاوسەرۆکى گروپى دۆستانى کورد لە کۆنگرێسى ئەمریکا.

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان پوختەیەکى پێشکەش بە کۆنگرێسمان جەیسن کرۆ کرد دەربارەى دوایین بەرەوپێشچوونەکانى کوردستان و عێراق لە ڕووى سیاسى و گۆڕینەوەى بیروڕا لەسەر بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان و هەماهەنگى ستراتیژى نێوان کوردستان و ئەمریکا.

لەلاى خۆیەوە بەیان سامى عبدالرحمن سوپاسى کۆنگرێسمان جەیسن کرۆ ى کرد بۆ پشتگیریەکان و هاوسەرۆکایەتى کردنى گروپى دۆستانى کورد لە کۆنگرێس.

ئەمریکا هاوبەشێکى گرنگە بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق لە شەڕ دژى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش کە هاوکارى دارایى و سەربازى لە شەڕ دژى رێکخراوى تیرۆریستى داعش لە ساڵى ٢٠١٤ و ئەم هاوکارییانە تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

کۆنگرێسمان جەیسن کرۆ نوێنەرایەتى ناوچەى ٦ ى وویلایەتى کۆلۆرادۆ دەکات لە کۆنگرێس و ئەندامى چەندین کۆمیتەیە لەوانە کۆمیتەى پرۆژە بازرگانیە بچووکەکان، کۆمیتەى کاروبارى هێزە چەکدارەکان، کۆمیتەى هەمیشەى هەواڵگرى. هەروەها ئەندامى پێشووى سوپاى ئەمریکا و هەڵگرى مەدالیایى ئەستێرەى زیویە.