ھەینی 9 نیسان 2021

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى شاندى عێراق بەشدارى کۆبوونەوەکانى کرد دیالۆگى ستراتیژى کرد



ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى ٧/٤/٢٠٢١، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەیان سامى عبدالرحمن لە چوارچێوەى شاندى باڵیۆزخانەى عێراق لە ئەمریکا بەشدارى لە کۆبوونەوەکانى دیالۆگى ستراتیژى ئەمریکا-عێراق کرد و هەروەها لە ڕێکەوتى ٣٠/٣/٢٠٢١ لە چوارچێوەى هەمان شاند بەشدارى لە کۆبوونەوەى وەزیرانى دەرەوەى ئەندام لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش.

هەروەها لە درێژەى کاروچاڵاکیەکاندا نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەشدارى لە کۆبوونەوەیەکى وەرزى نێوان بانکى نێودەوڵەتى و دکتۆر عەلى عەلاوى وەزیرى دارایى عێراق.

نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا لە هەماهەنگى تەواودایە لەگەڵ باڵیۆزخانەى عێراق بۆ بەشداریکردن لەو کۆبوونەوە و چاڵاکیانەى کە پەیوەندى بە ئابورى و سیاسى تەواوى عێراق هەیە.