ھەینی 7 شوبات 2020

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەشدارى کرد لە مەراسیمى خوانى بەیانى نوێژى نیشتیمانى



خاتوو بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەشدارى کرد لە مەراسیمى خوانى بەیانى نوێژى نیشتیمانى بۆ ئەمساڵ ٢٠٢٠ کە لە شارى واشنتۆن ڕێکخرابوو کە ژمارەیەکى زۆر لە بەرپرسانى ئەمریکى و سیاسەتمەداران و سەرکردەى ئایینى و هەروەها بەڕێز سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و جێگرى سەرۆک بەڕێز مایک پێنس و خاتوو نانسى پیلۆسى سەرۆکى کۆنگرێسى ئەمریکا و ژمارەیەکى زۆر لە ئەندامانى کۆنگرێس و باڵیۆز و نوێنەرانى ووڵاتانى بیانى بەشداربوون لە مەراسیمەکەدا کە بەڕێز سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ووتەیەکى پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

 لەمیانى بەشدارى کردن لە مەراسیمەکەدا خاتوو بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا چاوى کەوت بە ژمارەیەک لە بەشداربوون لە کەسایەتى سیاسى و سەرکردەى ئایینى کە جەخت کرایەوە لەسەر پێکەوەژیانى پێکهاتە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان لە ڕووى ئایین و نەتەوەی جیاواز و ئازادى ئایینى و هەرێمى کوردستان ئارەزووى ئەوەى هەیە کە ببێتە بەشێک لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى لە کارکردن بۆ پشتگیرى لە ئازادى بیروباوەڕ. مەراسیمەکە چەند بۆنەى تایبەتى بۆ میوانانى بیانى رێکخست بوو لەنێوانیاندا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هاوسەرانى ئەندامانى کۆنگرێس و کە خاتوو سینەم موحەمەد نوێنەرى ئەنجومەنى دیموکراتى سوریا بەشداربوو تێیدا.