ھەینی 17 ئەیلوول 2021

نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە پێنتاگۆن چاویکەوت بە جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى بەرگرى ئەمریکا  



ڕۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتى ١٦/٩/٢٠٢١ نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەیان سامى عبدالرحمن لە سەردانێکدا بۆ پێنتاگۆن چاویکەوت بە دەینا سترۆل جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى بەرگرى ئەمریکا. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیانکرد دەربارەى دۆخى ئەمنى لە هەرێمى کوردستان و عێراق و هەماهەنگى بەردەوام لەنێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراقى و هێزەکانى هاوپەیمانان لە شەڕ دژى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش.لە تەوەرێکى ترى دیدارەکە باس لە هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق و گرنگى ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى ئازاد و جێگەى متمانە کرا.

دەینا سترۆل وەک جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى بەرگرى ئەمریکا سەرپەرشتى سیاسەت و ستراتیژى وەزارەتى بەرگرى دەکات بۆ ووڵاتانى بەحرەین، میسر، ئیسرائیل، ئێران، عێراق، ئوردن، کوەیت، لوبنان، شانشینى عوممان، دەسەڵاتى فەڵەستین، قەتەر، سعودیە، سوریا، ئیماراتى عەرەبى، و یەمەن.