چوارشەممە 20 تشرینی یەکەم 2021

نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا چاویکەوت بە کۆنگرێسمان شۆن کاستین  



ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى ١٩/١٠/٢٠٢١،  بەیان سامى عبدالرحمن، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەشێوەی وێبینار چاویکەوت بە کۆنگرێسمان شۆن کاستین ئەندامى کۆمیتەى کاروبارى دارایى لە کۆنگرێس. لە دیدارەکەدا نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان پوختەیەکى پێشکەش کرد لەسەر دواین هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق کە لە ڕێکەوتى ١٠/١٠/٢٠٢١ ئەنجامدرا و پرۆسەکانى پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو. هەروەها هەردوولا گفتوگۆیانکرد لەسەر پەیوندى لەمێژینەى نێوان وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمى کوردستان کە سێ دەیە بەرلە ئێستا دەستى پێکردووە. لەلاى خۆیەوە بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان سوپاسى پشتگیریە بەردەوامەکانى ئەمریکاى بۆ هەرێمى کوردستان کرد.

کۆنگرێسمان شۆن کاستین جگە لەوەى ئەندامى کۆنگرێسى ئەمریکایە، زانا و کەسایەتیەکى داهێنەرە لە بوارى ووزەى پاک و ئێستاش لە کۆنگرێس نوێنەرایەتى بازنەى ڕۆژئاواى وویلایەتى شیکاگۆ دەکات و چاڵاکوانێکى بوارى ژینگەیە.