پێنجشەممە 10 ئازار 2022

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان چاویکەوت بە شاندى ئەنجومەنى بازرگانى ئەمریکا کوردستان  



 شاندێکى کۆمپانیا ئەمریکیەکان لەژێر چەترى ئەنجومەنى بازرگانى ئەمریکا کوردستان چاویانکەوت بە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانى و بەرپرسانى باڵاى تر لە هەرێمى کوردستان لە کاتى سەردانەکەیان لە ماوەى نێوان ٦ بۆ ٩ى ئادارى ٢٠٢٢.

دەیڤید تافورى سەرۆکى ئەنجومەنى بازرگانى کوردستان ئەمریکا و بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا سەرۆکایەتى شاندەکەیان دەکرد کە پێکهاتبوون لە نزیکەى ٢٠ کەس کە نوێنەرایەتى ١٢ کۆمپانیاى جیاوازیان دەکرد. کۆمپانیاکانى لە چەندین سێکتەرى جیاوازبوون لەوانە پیشەسازى خۆراک و خواردنەوەکان، ووزە، تەکنەلۆژیا، نیشتەجێکردن و هونەرى دیجیتاڵى.

شاندەکە لەلایەن سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانى پێشوازیان لێکرا کە بەڕێزیان باسى لە ئەجێندانى چاکسازى کابینەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و پلانى حکومەت بۆ کەرتەکانى نەوت و گاز و دەستپێشخەرییەکان بۆ زیاتر هاندانى گەنجان و پێشەنگانى کار. هەروەها لە دیدارێکى تردا جێگرى سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانى لەگەڵ شاندەکە کۆبوویەوە و باسى لە بەرنامەى بە دیجیتاڵکردنى کار و بەرنامەکانى حکومەت کرد و پلانەکان بۆ هەمەجۆرکردنى سەرچاوەکانى ئابورى و داهات.

هەروەها شاندەکە چەندین کۆبوونەوەى ترى جیاوازیان هەبوو لەگەڵ وەزیرى ناوەخۆ، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان، سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون، پارێزگارەکان و سەرۆکى ژوورەکانى بازرگانى هەولێر و دهۆک، سەرۆکى ئیدارەى سەربەخۆیى زاخۆ، بریکارى وەزارەتى سامانە سروشتیەکان، سەرۆکى فەرمانگەى تەکنەلۆژیا و زانیارى، و بەشداریکردن لە ئاهەنگێکى پێشوازى کە لەلایەن کونسوڵى گشتى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان ڕۆبەرت پاڵەدینۆ سازکرابوو. شاندەکە خۆشحاڵبوون بە سەردانیکردنى هێزەکانى پێشمەرگە و وەرگرتنى زانیارى لەسەر دۆخى ئاسایشى هەرێمى کوردستان و عێراق.

ئەنجومەنى بازرگانى ئەمریکا کوردستان ئەمساڵ یادى ١٠ ساڵەى دامەزراندنى دەکاتەوە و بەپشتگیرى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوامە لە چاڵاکى زیاتر و زیادبوونى ژمارەى ئەندامەکانى. هەندێک لە کۆمپانیا گرنگەکانى بەشدار لە ئەنجومەنى بازرگانى بریتین لە شێڤرۆن کۆمپانیاى گەورەى نەوت، گەردە وۆرڵد کۆمپانیاى بوارى ئاسایش، کلێرمۆنت گروپ لە بوارى پڕۆژەکانى نیشتەجێکردن.