دووشەممە 21 ئازار 2022

سەردانى ئەندامى دەستەى کارگێڕى دەزگاى خێرخوازى بارزانى بۆ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان  



 لە ڕێکەوتى ٢١/٣/٢٠٢٢ بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و تيمى نوێنەرایەتى حکومەت پێشوازیانکرد لە ئاوات مستەفا ئەندامى دەستەى کارگێڕى دەزگاى خێرخوازى بارزانى. لە دیدارەکە ئاوات مستەفا باسى لە دۆخى مرۆیى هەرێمى کوردستان کرد و ئەو خزمەتگوازرییە جیاوازانەى دەزگاى خێرخوازى بارزانى پێشکەشى دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر پێویستى بەردەوامى هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئاوارە و پەنابەرانى نیشتەجێى هەرێمى کوردستان و بوارەکانى هاوکارى و هەماهەنگى هاوبەس.

دەزگاى خێرخوازى بارزانى ڕێکخراوێکى ناحکومى قازانج نەویستە کە لە ساڵى ٢٠٠٥ لەلایەن ڕێزدار مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دامەزراوە کە بەڕێزیان دامەزرێنەر و سەرۆکى دەستەى دامەزرێنەرانى دەزگاکایە. دەزگاى خێرخوازى بارزانى لەلایەن ئەنجومەنى ئابورى و کۆمەڵایەتى نەتەوەیەکگرتووەکانى سیفەتى ڕاوێژکارى پێدراوە و هەروەها لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا وەک رێکخراوێک تۆمارکراوە.