پێنجشەممە 18 حوزەیران 2020

دامەزراوەى کۆمیتەى نیشیتمانى بۆ سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا میواندارى نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد



خاتوو بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەشێوەى ئۆنڵاین ووتەیەکى دەربارەى هەرێمى کوردستان پێشکەش بە ئەندامانى دامەزراوەى کۆمیتەى نیشتیمانى بۆ سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا کرد.

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ باڵیۆز سوزان ئیڵیۆت سەرۆکى دامەزراوەى کۆمیتەى نیشیتمانى بۆ سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا باسى مێژووى هاوچەرخى هەرێمى کوردستان و پەیوەندیەکانى هەرێمى کوردستان و وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کرد بەتایبەتى لە دواى ساڵى ١٩٩١ . لە تەوەرێکى ترى قسەکانیدا خاتوو بەیان سامى عبدالرحمن تیشکى خستەر عێراقى دواى ساڵى ٢٠٠٣ و شەڕ دژى گروپى تیرۆرستى داعش و دیالۆگى ستراتیژى نێوان ئەمریکا و عێراق کە لە ١١ى حوزەیران ى ئەم مانگە دەستى پێکرد.

دامەزراوەى کۆمیتەى نیشیتمانى بۆ سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا لە ساڵى ١٩٧٤ دامەزراوە کە کۆڕ و سیمینار و گفتوگۆ سازدەکات دەربارەى ئەو بابەتانەى ناسراون بە هێڵى دووەمى دیبلۆماسى. قسەکەرەکانى پێشووى کە بەشداریان لە کۆڕەکانى دامەزراوەکە لە نیویۆرک کردووە لە نێوانیاندا ژەنەڕاڵ دەیڤید پەترایۆس بەڕێوەبەرى پێشووى دەزگاى هەواڵگرى ئەمریکا و ژەنەڕاڵ ماکماستەر ڕاوێژکارى پێشووى ئاسایشى نیشتیمانى.

بۆ بینینى دەقى سیمینار و گفتوگۆکە دەتوانن کلیک لێرە بکەین یاخود ئەم لینکەى خوارەوە