بریکارى وەزیرى ڕۆشەنبیرى و لاوان، ئاریان ئەسعەد، و نوێنەرى حکومەتى هەرێم، تریفە عەزیز خۆشحاڵبوون بە چاوپێکەوتن لەگەڵ گلێن دەیڤیس، بەڕێوەبەرى سەنتەرى شوێنەوارى کەلتورى لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا. لە دیدارەکەدا گفتوکۆ کرا لەسەر شوێنەوارى دەوڵەمەندى کوردستان و هەوڵە بەردەوامەکانى پاراستنى شوێنەوار و دەرفەتەکانى هەماهەنگى لە بوارى بەرهەمهێنانى فیلم و بەشدارى لاوان. هەروەها بریکارى وەزیرى ڕۆشەنبیرى و لاوان پێشوازى لێکرا لەلایەن کەیت سیلى جێگرى سەرۆک بۆ کاروبارى کەلتورى و هونەر و کێنێث پۆلاک، جێگرى سەرۆک بۆ سیاسەت لە پەیمانگاى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و گەڕانێکى ناوازەى بۆ ڕێکخرا بەنێو گالەرى هونەرى پەیمانگاى ڕۆژهەڵاتى ناوەراست.
کۆمەڵگەی نابیستانی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتییان کرد

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا پێشوازیکرد لە سەرکردەکانی کۆمەڵگەی…