نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا پێشوازیکرد لە شاندێکی زانکۆی دهۆک کە بەشداربوون لە بەرنامەیەکی پەرەپێدانی دیبلۆماسی و تواناکان

لە ڕێکەوتی ١٥/١٠/٢٠٢٥، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا پێشوازیکرد لە شاندێکی زانکۆی دهۆک کە سەردانی واشنتۆن یانکردبوو بۆ بەشداریکردن لە خولێکی شەش هەفتەیی ئەکادیمی و پرۆفیشناڵ لەسەر بابەتەکانی دیبلۆماسی و حکومڕانی و بەشداری نێودەوڵەتی. ئەم بەرنامەیە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی هاوبەشی دیبلۆماسی لەنێوان پەیمانگای سیاسەتی جیهانی (Institute of World Politics (IWP)) و زانکۆی دهۆک کە […]
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگای ستراتیژی گۆمەسپان-سماقوڵی کردەوە کە هەولێر بە سلێمانی دەبەستێتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی پڕۆژەی گۆمەسپان-سماقوڵی کردەوە، ئەمە دەسکەوتێکی گرنگە لەژێرخانی ڕێگاوبان بۆ بەستنەوەی هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆیی ڕاپەڕین. پڕۆژەکە بریتیە لە ڕێگایەکی سەرەکی مۆدێرن بە درێژایی ٢٢ کم بە گوژمەی ٢١٠ ملیار دیناری عێراقی (١٦٠ ملیۆن دۆلار) تەواوکراوە، ئەمەش دەسکەوتێکی تری حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە کارکردنی بەردەوام بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری و […]