نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان لە ئەمریکا

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوە کۆبۆوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە. ئەم ئێوارەیە دەوروبەری کاتژمێر 7:30 بە کاتی هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. مەسرور بارزانی باسی لە ئامانجی گەشتەکەی بۆ ئەمریکا کرد و گوتی: “ویستمان بگەڕێینەوە ئێرە بۆ واشنتن تاوەکو سوپاس و پێزانینی خۆمان دەرببڕین بۆ سەرۆک، حکومەت، […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە. 
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا.هەردوولا جەختیان لە گرنگیی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، ئاماژە بە گرنگیی و پێویستیی پێکهێنانی کابیبەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ هەردوو سێناتۆر ئەنگس کینگ و جەیمس لانکفۆرد کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە واشنتن، لەگەڵ هەردووسێناتۆر ئەنگس کینگ و جەیمس لانکفۆرد ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە. هەردوو سێناتۆر خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا نیشاندا و ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەیان لە دژی داعش و پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرد .لە […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ئەبراهام حەمادە کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ئەبراهام ( ئەیب) حەمادە کۆبووەوە.کۆنگرێسمان ئەیب ئاماژەی بەوەدا کە شانازی دەکەم لە بنەماڵەکەماندا ڕەگێکی کوردیم هەیە و نەنکم ( دایکی باوکم ) کوردە و دایکیشم دورزییە.کۆنگرێسمان ئەیب خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ واشنتن و واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بوارەی […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە. 
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەمەریکا کرا.کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

بە سەرپەرشتيی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو ڕێککەوتننامەى گرنگ لە بواری وزە لە واشنتن واژۆ دەکرێن

بە سەرپەرشتيی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو ڕێککەوتننامەى گرنگ لە بواری وزە لە واشنتن واژۆ دەکرێن ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێريی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا دەکات.هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی […]