نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان لە ئەمریکا

ڤیان دەخیل ئەندامى پەرلەمانى عێراق سەردانی نوێنەرایەتی کرد

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا، تریفە عەزیز خۆشحاڵبوو بە پێشوازیکردن لە ڤیان دەخیل ئەندامى پەرلەمانى عێراق. سەردانەکەى بەڕێزیان بۆ ئەمریکا گرنگى ئەو دیالۆگە بەردەوامە دەردەخات کە هەیە لەسەر پرسەکانى پەیوەندار بە مافەکانى مرۆڤ و پاراستنى کەمایەتیەکان لەنێوانیاندا پشتگیرى بۆ کۆمەڵگاى ئێزیدییەکان.

شاندێکى باڵاى پێشمەرگە سەردانى نووسینگەى نوێنەرایەتییانکرد

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا، تریفە عەزیز شەرەفمەندبوو بە پێشوازیکردن لە بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى کاروبارى پێشمەرگە و شاندێکى باڵاى پێشمەرگە کە سەردانى نووسینگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم یانکرد لە واشنتۆن. لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لەسەر بەرەوپێشبردنى چاکسازییەکانى پێشمەرگە، قووڵکردنەوەى هەماهەنگییەکان لە ڕووى ئاسایش و سەربازى و بەهێزکردنى هەوڵە هاوبەشەکانمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.