ئاهەنگى نەورۆز لە باڵەخانەى کۆنگرێسى ئەمریکا

بەشداریمانکرد لە ئاهەنگى نەورۆز لە باڵەخانەى کۆنگرێسى ئەمریکا کە لەلایەن تۆڕى ئەمریکى کوردى ڕێکخرابوو. لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەک وتار و مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و کارى هونەرى پێشکەشکران کە بوونە هۆى دروستکردنى یادگاریەکى لەیادنەکراو و زیاتر دەوڵەمەندکردنى ئەزموونى کوردى.
ئاریان ئەسعەد و نوێنەرى حکومەتى هەرێم تریفە عەزیز چاویان کەوت بە گلێن دەیڤیس

بریکارى وەزیرى ڕۆشەنبیرى و لاوان، ئاریان ئەسعەد، و نوێنەرى حکومەتى هەرێم، تریفە عەزیز خۆشحاڵبوون بە چاوپێکەوتن لەگەڵ گلێن دەیڤیس، بەڕێوەبەرى سەنتەرى شوێنەوارى کەلتورى لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا. لە دیدارەکەدا گفتوکۆ کرا لەسەر شوێنەوارى دەوڵەمەندى کوردستان و هەوڵە بەردەوامەکانى پاراستنى شوێنەوار و دەرفەتەکانى هەماهەنگى لە بوارى بەرهەمهێنانى فیلم و بەشدارى لاوان. هەروەها بریکارى وەزیرى ڕۆشەنبیرى و […]
بریکارى وەزیرى ڕۆشەنبیرى و لاوان سەردانى نوێنەرایەتى کرد

خۆشحاڵبووین بە پێشوازیکردن لە بریکارى وەزیرى ڕۆشەنبیرى و لاوان، ئاریان ئەسعەد، کە ئەمڕۆ سەردانى نووسینگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم یکرد لە واشنتۆن. کۆبوونەوەیەکى بەرهەمدار سەبارەت بە ڕێگاکانى باشترکردنى ئاڵوگۆڕى کەلتورى و دەستپێشخەرییەکانى بەهێزکردنى لاوان.
مەراسیمی یادکردنەوە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانى جینۆسایدى هەڵەبجە لە کۆنگرێس

لە باڵەخانەى کۆنگرێسى ئەمریکا مەراسیمێکمان ئەنجامدا بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانى جینۆسایدى هەڵەبجە و دووپات لە هەوڵەکانمان کرایەوە بۆ دادپەروەرى. ئێمە شەرەفمەندبووین بە بەشدارى هەریەک لە ئەبراهام حمادە، ئەندامى کۆنگرێس و ئارۆن نیوتینن بەرپرسى کاروبارى عێراق لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا و دکتۆر یەریڤان سەعید، بەڕێوەبەرى بەرنامەى دەستپێشخەرى جیهانى کورد بۆ ئاشتى لە کۆلیژى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە […]
مەراسیمى ڕۆژى جیهانى ئافرەتان لە باڵیۆزخانەى عێراق لە واشنتۆن

تریفە عەزیز، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا شەرەفمەندبوو بە بەشداریکردن لە مەراسیمى ڕۆژى جیهانى ئافرەتان لە باڵیۆزخانەى عێراق لە واشنتۆن. ئافرەتانى هەرێمى کوردستان و عێراق بەشدارییەکى کاراییان هەبووە لە دەوڵەمەندکردنى کەلتورى مێژووییمان و بەرەوپێشبردنى کۆمەڵایەتى و ڕۆڵێکى بەرچاوییان هەبووە بە پێشکەوتنە سیاسى و ئابورییەکان.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم یادی رۆژی نەتەوەیی جلی کوردی دەکەنەوە

پیرۆزە ڕۆژی جلی نەتەوەیی. ئێمە لەمڕۆژەدا یادی جوانی و کەلتور و پێکەوەژیانی هەموو نەتەوەکان دەکەینەوە. نەتەوە جیاوازەکان بە ڕەنگی هەمەجۆر لە هەرێمی کوردستان بە جلی ڕەنگاوڕەنگ ئەم یادە بەرز ڕادەگرین.