نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان لە ئەمریکا

نوێنەری حکومەتی هەرێم،تریفە عەزیز پەرە بە پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆنگرێس دەدات بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری بۆ چارەسەری ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی کوردستان بۆتەوە

لە وەڵامی زیادبوونی ئاڵنگارییە ئابوری و ئاسایشییەکان کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بۆتەوە، تریفە عەزیز نوێنەری حکومەتی هەرێم دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ کۆنگرێس چڕکردەوە بۆ جەختکردنەوە لە پتەوکردنی هاوبەشێتی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی پشتگیری بەردەوام بۆ هەرێمی کوردستان.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەیەکی چڕی دیدار و کۆبونەوەی هەبوو لەگەڵ ئەندامان و نووسینگە سەرەکیەکانی کۆنگرێس و سینات، لەنێوانیاندا کۆمیتە پەیوەندارەکانی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیران. ئەم هەوڵانەش لەژێر ڕۆشنایی پێویستی بەردەوامی پشتگیری و بەشدارییەکانی ئەمریکا.

لە کۆبوونەوەی نوێنەری حکومەتی هەرێم، تریفە عەزیز لەگەڵ کۆنگرێسوومان ئانا پاولینا لونا، ئەندامی کۆمیتەی کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوە، گفتوگۆکرا لەسەر بەرەوپێشچوونەکانی دۆخی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە. لەلای خۆیەوە کۆنگرێسوومان لونا دووپاتی پشتگیرییەکانی کردەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و بەرزنرخاندنی ڕۆلیان لە پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.

هەروەها نوێنەری حکومەتی هەرێم چاویکەوت بە کۆنگرێسمان پات هاریجان، ئەندامی کۆمیتەی کاروباری هێزە چەکدارەکان. لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پەیوەندی ستراتیژی لە مێژێینەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، دوایین بەرەوپێشچوونەکانی لەڕووی سیاسی و سەربازی و گرنگی پاراستنی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق.

ئەم پۆستە شەیر بکە:

هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگای ستراتیژی گۆمەسپان-سماقوڵی کردەوە کە هەولێر بە سلێمانی دەبەستێتەوە

image
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی پڕۆژەی گۆمەسپان-سماقوڵی کردەوە، ئەمە دەسکەوتێکی گرنگە لەژێرخانی ڕێگاوبان بۆ بەستنەوەی…

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بەشداریکرد لە خولی ٨٠ هەمینی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان

image
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا چاڵاکانە بەشداربوو لە بەرنامە و چاڵاکیەکانی خولی ٨٠ هەمینی…

بەهێزکردنی هاوبەشێتی ئەمریکا-کوردستان: سەردانێکی گرنگی شاندی بازرگانی ئەمریکی بۆ کوردستان 

image
شاندێکی ژووری بازرگانی ئەمریکی بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیاکان سەردانی هەرێمی کوردستانیانکرد لە نێوانیاندا…

شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی دیالۆگی ستراتیژی لە واشنتۆن بوون

image
مانگی ڕابردوو، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆتاییان…