لە ڕێکەوتی ١٥/١٠/٢٠٢٥، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا پێشوازیکرد لە شاندێکی زانکۆی دهۆک کە سەردانی واشنتۆن یانکردبوو بۆ بەشداریکردن لە خولێکی شەش هەفتەیی ئەکادیمی و پرۆفیشناڵ لەسەر بابەتەکانی دیبلۆماسی و حکومڕانی و بەشداری نێودەوڵەتی.
ئەم بەرنامەیە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی هاوبەشی دیبلۆماسی لەنێوان پەیمانگای سیاسەتی جیهانی (Institute of World Politics (IWP)) و زانکۆی دهۆک کە لە ٤/٦/٢٠٢٤. ئەم بەرنامەیە دەبێتە هاندان بۆ ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی و مەشقی دیبلۆماسی و تێگەیشتن و ئاشنابوون بە کەلتور لەنێوان قوتابیانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان. ئەم بەرنامە پێکدێت لە وانەی تیۆری لە پەیمانگای سیاسەتی جیهانی و هەروەها مەشقی پراکتیکی لە دامەزراوە فەرمیەکان لەنێوانیاندا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن، باڵیۆزخانەی عێراق، و دەزگای خێرخوازی بارزانی.
بەهێزکردنی پەیوەندییە پەروەردەیی و دیبلۆماسیەکان:
بەشداربووانی خولەکە لە واشنتۆن دەرفەتی ئەوەیان بۆ ڕەخسا کە ڕاستەوخۆ ئاشنابن بە دامەزراوەکانی ئەمریکا و دامەزراو هزرییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی- ئەمەش بۆ بەستنەوەی ئەزموونی ئەکادیمی لەگەڵ ئەزموونی پراکتیکی دیبلۆماسی. زانکۆی دهۆک و پەیمانگای سیاسەتی جیهانی ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو لە ئامادەکردن و پشتگیریکردنی قوتابیان، بەشداری قوتابیەکان ڕەنگدانەوەی فراوانبوونی تواناکانی خوێندنی باڵایە لە هەرێمی کوردستان.
هەماهەنگی بۆ پشتگیریکردن لە سەرکردەکانی داهاتوو:
ئەم بەرنامەیە تیشک دەخاتەسەر هاوبەشێتی نێوان دامەزراوە ئەکادیمیەکان و نێردە دیبلۆماسیەکان بۆ بیناکردنی تواناکانی قوتابیانی کوردستان بۆ شارەزابوون و پەرەپێدانی پیشەیی پێویست بۆ ئەوەی بەشداربن لە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان. ئەم بەرنامە دیبلۆماسیە لە ڕێگای خولی پراکتیکی و هەماهەنگی دامەزراوەیی یارمەتی دەدات لە پێگەیاندنی نەوەیەکی داهاتووی بە توانا بۆ بوارەکانی دیبلۆماسی و خزمەتی پەیوەندییە دەرەکیەکان.
تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا ووتی ” ئێمە خۆشحاڵین بە میوانداریکردنی ئەم قوتابیە بەهرەمەندانە و یارمەتیان بدەین لە پەیوەندی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوەکانی سیاسەت و دیبلۆماسی لە واشنتۆن” هەروەها ووتی ” لە ڕێگای ئەم بەرنامەی ئاڵوگۆڕییانە، ئێمە هەوڵدەدەین بۆ دروستکردنی تێگەیشتنی هاوبەش و دابینکردنی دەرفەتێک بۆ ئەو قوتابیە بەهرەمەندانە بۆ ئاشنابوون و بەدەستهێنانی ئەزموون و شارەزایی بۆ بەشداریکردن لە داهاتووی هەرێمی کوردستان”.
تێڕوانین بۆ داهاتوو:
لەم چەند هەفتەی داهاتوودا، قوتابیەکان بەشداردەبن لە وانەکان و هەروەها گفتوگۆ لەسەر کاروباری دیبلۆماسی و نێودەوڵەتی، سەردانی دامەزراوە ئەمریکیەکان دەکەن بۆ ئاشنابوون و تێگەیشتنێکی قوڵتر دەربارەی حکومڕانی و سیاسەتی جیهانی. نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەڕوانێتە پشتگیریکردن لەم هاوبەشێتیە کە دەبێتە زیاتر هاندانی ئاڵوگۆڕی پەروەردەیی، پەرەپێدانی تواناکان و پەیوەندی و لێکێتگەیشتنی خەڵک بۆ خەڵک لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا.