نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان لە ئەمریکا

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا میوانداری شاندێکی دەم پارتی کرد  بۆ پشتگیری لە دیالۆگ و یەکڕیزی نێوماڵی کورد.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا خۆشحاڵبوو بە پێشوازییکردن لە شاندی پارتی یەکسانی گەلان و دیموکراسی (دەم پارتی)، کە یەکێکە لە هێزە سەرەکیەکان کە نوێنەرایەتی کورد و دەنگە دیموکراسیخوازەکان دەکات لە تورکیا.

سەردانەکە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ دیالۆگێکی مانادار لەسەر داواکارییەکانی کورد و گرنگی  هەماهەنگی نێوان هەردوولا. نوێنەری حکومەتی هەرێم تریفە عەزیز و شاندی دەم پارتی گفتوگۆیاکی قووڵیان هەبوو لەسەر بەرەپێشچوونەکانی دیموکراسی و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هێز و لایەنە کوردییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

وەک جێگرەوەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، دەم پارتی هێزێکی کاریگەری سیاسیە لە تورکیا کە بەرگری دەکات لە مافی کەمینەکان و یەکسانی ڕەگەز وچاکسازی دیموکراسی. دەم پارتی بەردەوامە لەسەر هەوڵدان بۆ حکومڕانی گشتگیر و چارەسەری ئاشتیانە بۆ پرسی نەتەوەکان و کەلتور. بەرنامەکانی دەم پارتی هاوتەریبە لەگەڵ کار و بەرنامەی درێژخایەنی حکومەتی هەرێم بۆ فرەیی و پێکەوەژیان و مافەکانی مرۆڤ.

ئەندامانی شاندەکە پێکهاتبوون لە ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا و سەرکردایەتی پارتەکە و نوێنەری پارتەکە لە ئەمریکا. سەردانەکە ڕەنگدانەوەی ئارەزووی هاوبەش بوو بۆ یەکڕیزی نێوماڵی کورد و هەوڵدان بۆ سەقامگیری ناوچەکە و بەهێزکردنی ڕۆڵی کورد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێم دووپاتی کردەوە کە حکومەتی هەرێم پشتگیری دەکات لە دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراسی دۆزی ڕەوای گەلی کورد و گرنگی دروستکردنی شەراکەت لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش و یەکگرتوویی و ئامانجی هاوبەش و چارەی خۆنووسین.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم دەڕوانێتە پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ دەم پارتی و لایەنەکانی تر کەکاردەکەن لەسەر پرۆسەی دیموکراسی و داهاتوویەکی گشتگیر بۆ هەموو کورد.

ئەم پۆستە شەیر بکە:

دوایین هەواڵەکان

فەیسبووک​

هەواڵ

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بەشداریکرد لە خولی ٨٠ هەمینی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان

image
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا چاڵاکانە بەشداربوو لە بەرنامە و چاڵاکیەکانی خولی ٨٠ هەمینی…

بەهێزکردنی هاوبەشێتی ئەمریکا-کوردستان: سەردانێکی گرنگی شاندی بازرگانی ئەمریکی بۆ کوردستان 

image
شاندێکی ژووری بازرگانی ئەمریکی بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیاکان سەردانی هەرێمی کوردستانیانکرد لە نێوانیاندا…

شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی دیالۆگی ستراتیژی لە واشنتۆن بوون

image
مانگی ڕابردوو، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆتاییان…

شاندێکی پێشمەرگە سەردانی نوێنەراتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە واشنتۆن کرد

image
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن پێشوازیانکرد لە شاندێکی باڵای سەربازی و پێشمەرگەی وەزارەتی کاروباری…

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆ و پیرۆزبایی دەکات لە هاوبەشێتەکی تازە لەگەڵ ئەمریکا

image
لە سەرەتایی ئەم مانگەدا، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا خۆشحاڵبوو بە پێشوازییکردن لە کاک…