نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان لە ئەمریکا

شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی دیالۆگی ستراتیژی لە واشنتۆن بوون

مانگی ڕابردوو، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی
دەرەوە کۆتاییان بە سەردانێکی بەرهەمدار هێنا لە واشنتۆن، تەوەرەکانی بەرنامە سەردانەکە بۆ بەرەوپێشبردنی
پەیوەندییەکان لە بواری ووزە و ئابوری و هەماهەنگی سیاسی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بەرپرسی
پەیوەندییەکانی دەرەوە یاوەری دەکرا لەلایەن بەیان سامی عبدالرحمن، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەتی هەرێم، و
تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا.
ئەم سەردانە لە دوای سەردانە گرنگەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار مەسرور بارزانی بوو کە لە
مانگی ئایار سەردانی واشنتۆن یکرد و سەردانەکە لە کاتێکی گرنگدا بوو بەتایبەتی بەهۆی ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی
هەرێمی کوردستان بۆتەوە لەڕووی دارایی و ئاسایشی ناوچەکە.


لەماوەی ئەو هەفتەیەدا، شاندی هەرێمی کوردسیان دیدار و کۆبوونەوەیان هەبوو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکی،
ئەندامانی کۆنگرێس و سینات، دامەزراوە بازرگانی و هەروەها دامەزراوە هزری و ڕامیارییەکان. لە کۆبوونەوەیەک
لەگەڵ بەرپرسانی باڵای نووسینگەی کاروباری نێودەوڵەتی لە وەزارەتی ووزەی ئەمریکی گفتوگۆکرا لەسەر پەرەپێدانی
کەرتی ووزە و پتەوکردنی ژێرخان و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە بەرەوپێشبردنی ئاسایشی ووزە لە سەرتاسەری عێراق و
ناوچەکە. هەروەها شاندەکە چاویانکەوت بە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانی باڵادەستی ووزە لە کۆشکی سپی بۆ
گفتوگۆکردن لەسەر بوارە نوێکانی هەماهەنگی ووزە لەنێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان.


لە ژووری بازرگانی ئەمریکی، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و شاندی یاوەری بەشداریانکرد لە
کۆبوونەوەیەکی فراوان کە سەرپەرشتی دەکرا لەلایەن رۆس پیرۆ سەرۆکی ژووری بازرگانی و ستیڤ لوتێس، جێگری
سەرۆک، لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایە سەر بابەتی دووبارە کردنەوەی بۆڕی گواستنەوەی نەوتی عێراق تورکیا، پشتگیری
لە وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان. هەرەوها لە کۆبوونەوەیەکی تری جیادا شاندەکە
چاویانکەوت ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا کوردستان، سەفین دزەیی سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنەکەی کرد بۆ بەشداری
بەردەوامیان و دووپاتی پشتگیرییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هاوبەشە ئەمریکیەکان لە تەواوی کەرتەکانی
وەبەرهێنان لەنێوانیاندا، ووزە و ژێرخان و پیشەسازی.


سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداریکرد لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی ڕامیاری کە میوانداری کرابوو
لەلایەن پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەشداری شارەزایانی دامەزراوە هزرییەکان و حکومی و ئەکادیمیا. بەرپرسی
پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ووتەکەیدا ئاماژەیکرد بە ستراتیژییە لە پێشینەکان و هەوڵە دیبلۆماسیەکانی ناوچەکە و
پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا و ووڵاتانی دراوسێ. هەروەها دواتر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداریکرد لە
کۆنفرانسی پەیمانگای گۆڵد بۆ ستراتیژی نێودەوڵەتی، بەرێزیان لە ووتەیەکدا کە لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەشی کرد تیشکی
خستەسەر داینامیکیەکانی ئێستای ناوچەکە و دەرفەتەکانی هەماهەنگیەکی قووڵتری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
لەدرێژەی سەردانەکدا، شاندی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان هەبوو لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی
نوێنەران و ئەنجومەنی پیران لەنێوانیاندا سیناتۆر کریس ڤان هۆڵین (ماریلاند)، کۆنگرێسمان ئابی حمادە (ئەریزۆنا)، و
کۆنگرێسمان جیم بێرد (ئیندیانا)، کە گفتوگۆ کرا لەسەر پەیوەندیە دووقۆڵییەکان لە بوارەکانی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی
تیرۆر و پەرەپێدانی ئابوری و پاراستنی مافە دەستورییەکان لە عێراق.


وەک بەشێک لە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پابەندبوونە بەردەوامەکانی لە پشتگیریکردن لە پێکهاتە ئایینی و
نەتەوەییەکان، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداریکرد لە ڕۆژی شەهیدانی ئاشورییەکان کە لە

باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا ئەنجامدرا و هەروەها چاویکەوت بە ئەندامانی کۆمەڵگای ئاشورییەکان. حکومەتی هەرێمی
کوردستان پەیوەندییەکانی لەگەڵ پێکهاتەکانی دایاسپۆرا بە گرنگ دادەنێت و پابەندە بە هێزکردنی پەیوەندی و هاوکاری و
هەماهەنگی لەگەڵ پێکهاتە ئایینی و نەتەوە جیاوازەکان.


شاندی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیاندا جەختیانکردەوە لە پابەندبوونەکانی کوردستان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە
ستراتیژییەکان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژوەندی و ڕێزگرتنی هاوبەش و تێڕوانینی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی
لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم پۆستە شەیر بکە:

دوایین هەواڵەکان

فەیسبووک​

هەواڵ

شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی دیالۆگی ستراتیژی لە واشنتۆن بوون

image
مانگی ڕابردوو، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانیدەرەوە کۆتاییان بە…

شاندێکی پێشمەرگە سەردانی نوێنەراتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە واشنتۆن کرد

image
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن پێشوازیانکرد لە شاندێکی باڵای سەربازی وپێشمەرگەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە…

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆ و پیرۆزبایی دەکات لە هاوبەشێتەکی تازە لەگەڵ ئەمریکا

image
لە سەرەتایی ئەم مانگەدا، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا خۆشحاڵبوو بە پێشوازییکردن لە کاک…

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا میوانداری شاندێکی دەم پارتی کرد  بۆ پشتگیری لە دیالۆگ و یەکڕیزی نێوماڵی کورد.

image
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا خۆشحاڵبوو بە پێشوازییکردن لە شاندی پارتی یەکسانی گەلان و…