نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان لە ئەمریکا

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ئەبراهام حەمادە کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ئەبراهام ( ئەیب) حەمادە کۆبووەوە.
کۆنگرێسمان ئەیب ئاماژەی بەوەدا کە شانازی دەکەم لە بنەماڵەکەماندا ڕەگێکی کوردیم هەیە و نەنکم ( دایکی باوکم ) کوردە و دایکیشم دورزییە.
کۆنگرێسمان ئەیب خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ واشنتن و واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بوارەی وزە دەربڕی کە لە بەرژەوەندی هەموو هاوڵاتییانی عێراقدایە و جەختیشی لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە کۆنگرێسمان ئەیب کرد کە ساڵی ڕابردوو بە ئەندامی کۆنگرێس هەڵبژێردرا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست . هەروەها سوپاسی پشتیوانیەکەی کرد لە هەرێمی کوردستان .

ئەم پۆستە شەیر بکە:

هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگای ستراتیژی گۆمەسپان-سماقوڵی کردەوە کە هەولێر بە سلێمانی دەبەستێتەوە

image
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی پڕۆژەی گۆمەسپان-سماقوڵی کردەوە، ئەمە دەسکەوتێکی گرنگە لەژێرخانی ڕێگاوبان بۆ بەستنەوەی…

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بەشداریکرد لە خولی ٨٠ هەمینی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان

image
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا چاڵاکانە بەشداربوو لە بەرنامە و چاڵاکیەکانی خولی ٨٠ هەمینی…

بەهێزکردنی هاوبەشێتی ئەمریکا-کوردستان: سەردانێکی گرنگی شاندی بازرگانی ئەمریکی بۆ کوردستان 

image
شاندێکی ژووری بازرگانی ئەمریکی بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیاکان سەردانی هەرێمی کوردستانیانکرد لە نێوانیاندا…

شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی دیالۆگی ستراتیژی لە واشنتۆن بوون

image
مانگی ڕابردوو، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆتاییان…