نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان لە ئەمریکا

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ هەردوو سێناتۆر ئەنگس کینگ و جەیمس لانکفۆرد کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە واشنتن، لەگەڵ هەردووسێناتۆر ئەنگس کینگ و جەیمس لانکفۆرد ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.

هەردوو سێناتۆر خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا نیشاندا و ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەیان لە دژی داعش و پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرد .
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە ڕێککەوتنەکانی بواری وزە کران کە لە واشنتن واژۆ کران ، ئاماژەیان بەوە دا کە ڕێککەوتنەکان دەبنە هۆی پەرەپێدانی ئابووری نەک تەنیا هەرێمی کوردستان بەڵکوو هەموو عێراق.

ئەم پۆستە شەیر بکە:

هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگای ستراتیژی گۆمەسپان-سماقوڵی کردەوە کە هەولێر بە سلێمانی دەبەستێتەوە

image
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی پڕۆژەی گۆمەسپان-سماقوڵی کردەوە، ئەمە دەسکەوتێکی گرنگە لەژێرخانی ڕێگاوبان بۆ بەستنەوەی…

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بەشداریکرد لە خولی ٨٠ هەمینی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان

image
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا چاڵاکانە بەشداربوو لە بەرنامە و چاڵاکیەکانی خولی ٨٠ هەمینی…

بەهێزکردنی هاوبەشێتی ئەمریکا-کوردستان: سەردانێکی گرنگی شاندی بازرگانی ئەمریکی بۆ کوردستان 

image
شاندێکی ژووری بازرگانی ئەمریکی بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیاکان سەردانی هەرێمی کوردستانیانکرد لە نێوانیاندا…

شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی دیالۆگی ستراتیژی لە واشنتۆن بوون

image
مانگی ڕابردوو، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆتاییان…