زانیارى دەربارەى ڤیزا


 نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەتوانێت ڤیزاى هاتنە ژوورەوە بۆ ئەو کەسانە دابین بکات کە تەنها سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن. وەرگرتنى ڤیزا بە مەبەستى گەشت کردن بۆ ناوچەکانى ترى عێراق دەتوانرێت لە ڕێگاى باڵیۆزخانەى عێراقى وەربگیرێت.

 

هاوڵاتیانى هەڵگرى ڕەگەزنامە و پاسپۆرتى ئەم ووڵاتانەى کە ناویان لە خوارەوە هاتووە لە کاتى گەیشتنیان بۆ دەروازە سنوریەکانى هەرێمى کوردستان لە ڕێگاى فڕۆکەخانە یاخود ووشکانى ئەوا ڕێگەپێدانى هاتنە ژوورەوەیان پێ دەدرێت بۆ ماوەى ٣٠ ڕۆژ و پێویست ناکات داواکارى پێش وەختە پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنى ڤیزاى چوونە ژوورەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

ئەمریکا

دانیمارک

ئێرلەندا

پۆرتوگاڵ

کەنەدا

ئیمارات

ئیتالیا

قەتەر

ئوسترالیا

ئیستوانیا

ژاپۆن

ڕۆمانیا

نەمسا

فینلەندا

کوەیت

سلۆڤاکیا

بەلجیکا

فەڕەنسا

لاتیڤیا

سلۆڤینیا

بەڕازیل

ئەڵمانیا

لۆکسمبۆرگ

کۆریاى باشور

بوڵگاریا

یۆنان

ماڵتا

ئیسپانیا

کڕواتیا

هۆڵەندا

نیوزلەندا

سوید

قوبرس

هەنگاریا

نەرویچ

تورکیا

کۆمارى چیک

ئێران

پۆڵەندا

بەریتانیا

 

هاوڵاتیان هەڵگرى ڕەگەزنامە و پاسپۆرتى ئەو ووڵاتانەى کە ناویان لە سەرەوە نەهاتووە و دەیانەوێت سەردانى هەرێمى کوردستان بکەن، ئەوا پێویستە داواکارى پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنى ڤیزەى پێش وەختە و بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن پەیوەندى بە بەڕێزبارزان ئەردەڵان بکەن لە ڕێگاى ئیمەیڵ یاخود تەلەفۆن (202-821-1850 or barzan.ardalan@us.gov.krd ).

 

 

تکایە فۆرمى ڤیزاى هاوپێچ پڕبکەنەوە، دواتر ئەو فۆرمەى کە پڕکراوەتەوە لەگەڵ ڵاپەڕەى یەکەمى پاسپۆرت کە ناو و زانیارى کەسەکەى لەسەر سکان بکرێت بنێردرێت بۆ ئیمەیلى نوێنەرایەتى حومەتى هەرێم لە ئەمریکا ( us@gov.krd ) و لە بابەتى ئیمەیلەکە بنووسرێت (فۆرمى ڤیزا: ناوى خۆت Visa application: [YOUR NAME] )

 

داواکارى ڤیزەکە لە ڕێگاى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە دەنێردرێت بۆ وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەوەى کارى لەسەر بکرێت و ڕەزامەندى بۆ وەربگیرێت. ئێمە دواتر لە ڕێگاى تەلەفۆن یاخود ئەو ناونیشانى ئیمەیلەى کە پێشووتر پێشکەش کراوە وەڵامتان دەدەینەوە سەبارەت بەوەى کە کارەکانى ڤیزەکە تەواوبووە.

 

تکایە مۆڵەتى یەک مانگ بدەن بۆ تەواوکردنى کاروبارەکانى ڤیزە کە لەو ڕۆژەوەى کە داواکارى ڤیزەکەتان پێشکەش کردووە.

ڤیزەکە دواى ئەوەى کە ڕەزامەندى لەسەر دەدرێت پێش کاتى سەفەرکردن لە پاسپۆرتەکەتان نادرێت، بەڵکو لە کاتى گەیشتنتان بە دەروازە سنوریەکانى هەرێمى کوردستان ئەوا ئەفسەرى نشینگە تەواوى زانیاریەکانى سەبارەت بە ئێوەى لایە و لەکاتى گەیشتنتان ڤیزەکەتان پێ دەدرێت.

 

هەموو ئەو کەسانەى کە لە ڕێگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا داواکارى ڤیزەیان پێشکەش کردووە و ڕەزامەندى لەسەر دراو ئەوا واباشترە کە نامەیەکى پشتگیرى لە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا وەربگرن بۆ ئەوەى وەکو بەڵگەیەک بەکارى بهێنن ئەگەر هاتوو لەلایەن هێلەکانى فڕۆکەوانیەوە داوایان لێکرا بۆ سەلماندنى ئەوەى کە ڤیزەیان پێ دەدرێت لە کاتى گەیشتنیان بۆ هەرێمى کوردستان. بۆ بەدەست هێنانى ئەم نامەى پشتگیریە، تکایە ئیمەیل بنێرن بۆ بەڕێز بارزان ئەردەڵان لە ڕێگاى ( barzan.ardalan@us.gov.krd ) و پێویستە ڵاپەڕەى یەکەمى پاسپۆرتەکەتان کە زانیاریە کەسیەکان لە خۆدەگرێت هاوپێچ کرابێت و لە بابەتى ئیمەیلەکە بنووسن (نامەى پشتگیرى ڤیزا: ناوى خۆت Visa clearance letter: [YOUR NAME] ).

 

سەبارەت بە ڕێنماییەکان و پێداویستیەکانى وەرگرتنى ڤیزا بۆ ڕێکخراوە ناحکومیە نێودەوڵەتیەکان و کۆمپانیاکان......هتد، تکایە ڵێرە کلیک بکەن   

 

ڕۆژنامەنووسان و لێکۆڵەران کە سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن ئەوا دەتوانن پرسیارەکانیان ئاڕاستەى بەڕێز ئەڵێکس ئێبسارى بکەن لە ڕێگاى ئیمەیل یاخود تەڵەفۆن (alex.ebsary@us.gov.krd ).

 

خاوەنکار و بازرگانان کە سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن ئەوا دەتوانن پرسیارەکانیان ئاڕاستەى خاتوو تارا هەمەوەندى بکەن لە ڕێگاى ئیمەیل یاخود تەڵەفۆن ( tara.hamawandi@us.gov.krd ).

 

ئەو کەسانەى حەزدەکەن بە مەبەستى کەلتورى و گەشت و گوزار سەردانى هەرێمى کوردستان بکەن ئەوا دەتوانن پرسیارەکانیان ئاڕاستەى بەڕێز نەجات عەبدوڵا بکەن لە ڕێگاى ئیمەیل یاخود تەڵەفۆن ( najat.abdullah@gov.krd ).