تۆمارکردنى کۆمپانیا


 

حکومەتى هەرێمى کوردستان کەشێکى سەقامگیر و گونجاو پێشکەش بەو کۆمپانیایانە دەکات کە دەیانەوێت کارى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان ئەنجام بدەن. تکایە لێرە کلیک بکەن بۆ خوێندنەوەى یاساى وەبەرهێنانى ساڵى ٢٠٠٦ (https://us.gov.krd/media/1327/investment-law.pdf).

 

نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا خزمەتگوزارى پشت ڕاستکردنەوەى بەڵگەنامەکان و تۆمارى کۆمپانیاکان پێشکەش بەو کۆمپانیایانە دەکات کە ئارەزووى ئەنجامدانى کارى بازرگانیان هەیە لە هەرێمى کوردستان. بۆ زانیارى زیاتر تکایە پەیوەندى بکەن بە خاتوو تارا هەمەوەندى، بەڕێوەبەرى پەرەپێدانى ئابورى لەڕێگاى ئیمەیڵ یاخود تەلەفۆن (202-821-1853 or tara.hamawandi@us.gov.krd ).

 

 

تکایە ئەم بەڵگەنامانەى خوارەوە لەگەڵ دەقى مامەڵەکانت هاوپێچ بکە:

  • فۆرمى ڕەسمى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم تایبەت بە تۆمارى کۆمپانیاکان.
  • نامەیەکى فەرمى کە لەسەر کلێشەى فەرمى کۆمپانیا بێت کە کەسێک وەک نوێنەرى کۆمپانیا دەست نیشان دەکات بۆ ئەوەى بە نوێنەرایەتى کۆمپانیا بەدواداچوون بۆ مامەڵە و کارەکانى کۆمپانیاکە بکات لە هەرێمى کوردستان.
  • ئەو کەسەى کە کۆمپانیا وەک نوێنەرى خۆى دەست نیشانى دەکات و دەسەڵاتى پێ دەدات، دەکرێت هاوڵاتیەکى ئەمریکى بێت کە سەردانى کوردستان دەکات یاخود هاوڵاتیەکى ئەمریکى یان هاوڵاتیەکى کوردستانى کە دانیشتووى هەرێمى کوردستان بێت.
  • نامەى کۆمپانیاکە پێویستە لەلایەن دادنووس پشت ڕاستکرابێتەوە پێش ئەوەى ڕەزامەندى نووسینگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا وەربگیرێت.
  • ڕاپۆرتى دارایى ساڵى پێشووترى کۆمپانیا، پێویستە پشت ڕاستکرابێتەوە لەلایەن دادنووس.
  • بەڵگەنامەکانى دامەزراندنى کۆمپانیا کە لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى ئەو ووڵاتەى لێى تۆمارکراوە پشت ڕاستکرابێتەوە.
  • بەڵگەنامەکانى تایبەت بە تۆمارکردنى کۆمپانیاکە لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى ئەو ووڵاتەى لێى تۆمارکراوە پشت ڕاستکرابێتەوە.
  • گرێبەستى بەکرێ گرتنى نووسینگەى کۆمپانیاکە لە هەرێمى کوردستان.
  • بەڵگەنامەکانى تایبەت بە ڕاوێژکارى یاسایى و ژمێریارى کۆمپانیاکە.

 

تەواوى مامەڵەکە لە ڕێگاى پۆست بنێردرێت بۆ ئەم ناونیشانەى خوارەوەى نوێنەرایەتى حکومەت لە ئەمریکا:

Kurdistan Regional Government
Directorate of Economic Development
1532 16th Street, N.W.
Washington, D.C. 20036 USA

دواى ئەوەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا بەڵگەنامەکانى مامەڵەکەى پەسەندکرد و پشت ڕاستى کردەوە، ئەوا کۆمپانیاکە هەموو بەڵگەنامەکان دەنێرێت بۆ ئەو کەسەى کە نوێنەرایەتى کۆمپانیاکە دەکات لە هەرێمى کوردستان بۆ ئەوەى مامەڵە و بەڵگەنامەکان ببات بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان ى سەبەر وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى کە لە هەولێرە.

ڕسوماتى تۆمارکردنى کۆمپانیا ١٦٠ دۆلارى ئەمریکیە.

مامەڵەکان لە ماوەى ١٥ رۆژى کار (٣ هەفتە) تەواودەکرێت ئەمەش لەو ڕۆژەوە هەژماردەکرێت کە مامەڵەکان دەگات بە نووسینگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.

 

هەرکاتێک مامەڵەکان تەواوبوو، ئەوا لە ڕێگاى پۆستەى ئاساییەوە دەنێردرێتەوە بۆ خاوەنى مامەڵەکە. هاوکات ئەگەر بتەوێت دواى ئەوەى مامەڵەکەت تەواوبوو لە ڕێگاى پۆستەى خێرا و بەپەلە بۆت بنێردرێتەوە، ئەوا تکایە لە کاتى ناردنى مامەڵەکانت زەرفێکى پۆستەى خێراى (USPS ‘Express Mail’ or FedEx).) کە پێش وەختە پارەکەتان بۆى داوە لەگەڵ مامەڵەکانتان هاوپێچ بکرێت.